سولی ئۆن وێب هونه‌رمه‌ند كریستیان مه‌نسا توانای شاراوه ده‌بینێت له‌شته‌كان كه له ژیانی رۆژانه‌دا هه‌یه. بۆ ئه‌و، هه‌رمێ ته‌نها پارچه‌یه‌ك میوه نییه، به‌ڵكو له‌شی باڵنده‌یه‌كی بچووكه. بۆنموونه، كلێنسی تولێت وه‌ك فه‌رشی سوری بچوككراوه‌یه بۆ ناوداره بچووكه‌كان. بۆ دروستكردنی ئه‌م پێكهاته سه‌یرانه، مه‌نسا ئه‌م برگانه جووت ده‌كات له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی كه برگه‌ی 3D له‌نێوان هێڵه‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌نجامه‌كانی كاره‌كه‌ی دڵخۆشكه‌ر بوو. كه ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌نسایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێگی ته‌ماشكردن له جیهاندا. هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند ئێستا له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدایه هه‌ستی به‌وه كردوه كه ته‌نانه‌ت كه‌ره‌سه ساده‌كان ده‌توانرێت بگۆردرێت بۆ شتی نایاب و بێ وێنه به‌ڵام مه‌نسا ده‌ڵێت" له منداڵیمه‌وه هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م كه شته‌كان له تێروانینی جیاوازه‌وه ببینم" و " هه‌وڵبده كاتێك ده‌چیت بۆ قوتابخانه یان كاركردن ته‌ماشای ده‌وروبه‌ر بكه‌یت، سه‌رسام ده‌بیت كه چه‌نده‌ها شت ده‌بینیت له ده‌ورمان كه ده‌توانێت شتی تر بنوێنێت به ته‌واوه‌تی".