سولی ئۆن وێب هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی دانیشت‌و له له‌نده‌ن مالیكا فاڤر، نهێنی كاره هونه‌ریه داهێنه‌رانه‌كانیمان له‌گه‌ڵ ئاشكرا ده‌كات. گرافیك دیزاینه‌ر فاڤر ، ده‌ڵێت كه شێوازه تایبه‌ته‌كه‌ی به كاتێكی زۆر دره‌نگ دۆزیوه‌ته‌وه، كاتێك كه ته‌مه‌نی 25 ساڵ ده‌بێت بۆیه‌كه‌م جار ته‌كنیكی پۆزه‌تیڤ/ نێگه‌تیڤی بۆشایی به‌كارهێناوه: ئه‌م ته‌كنیكه دوو شێوه له گروپ دابه‌ش ده‌كات و شیاویان ده‌كات تا ره‌نگیان بكات. و ئه‌نجامه‌كه‌ی به جیاوازی به‌هێز و هێڵی ساده كۆتایی دێت. مالیكا هه‌ر به‌خۆی شێوازی كاركردنه‌كه‌ی ده‌ناسێنێت به " بوێری و كه‌مترین" و زۆرجار وه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان" هونه‌ری پۆپ و هونه‌ری ئۆپ" باس لێوه‌ده‌كات. شێوازی وردی هێڵكاریه‌كانی به به‌رز ده‌نرخێنێت و ره‌نگی راشكاوی هه‌یه. هونه‌رمه‌ند به به‌رده‌وامی كاری نه‌خشه‌كێشی ده‌كات بۆ دیزاینه‌ره‌كان و نوسه‌ره‌كان... و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی جوانی ته‌نه‌كان. زۆربه‌ی كاره‌كانی له The New Yorker, Vogue, Vanity Fair, Sephora بڵاوكراوه‌ته‌وه.