سولی ئۆن وێب فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مه‌ریكی ئید فریمان سه‌مای بالیه‌ی ناو ئاو پێشكه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ جوانیه‌كی بێوێنه كه هه‌روه‌ك دیمه‌نێكی راسته‌وخۆی ده‌ره‌وه‌ی خه‌ونێك ده‌رده‌كه‌وێت. سه‌رئاوكه‌وتن له‌ناو ئاوی په‌مه‌یی، زه‌ردهه‌ڵگه‌راوی پیاو و ئافره‌ته رووته‌كان به شینی و هه‌ندێكجاریش به شێوه‌یه‌كی زۆر تاریك ده‌رده‌كه‌ون، بزووتنه‌وه‌ی جوڵه‌كانیان و كارلێك كردنیان به شێوه‌یه‌كی زۆر هۆنراوه‌یی ده‌گرێت. له رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی، هه‌ست و سۆزداری و جوڵه‌كان ده‌دۆزێته‌وه. وه له‌م چوارچێوه سوریالیه‌دا به نزیكه‌یی ده‌رگا بۆ جیهانی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كان ده‌كاته‌وه.