سولی ئۆن وێب
نووسینی: ئه‌حمه‌د ئه‌مانی
له هه‌مان سه‌ره‌تاوه که یادداشته‌که‌ی دوکتور بیننه‌ده ده‌یخوێنینه‌وه ده‌که‌وینه بیری لێکۆڵینه‌وه نایابه‌کانی بنیامین له هونه‌ر، واتا شتی زۆر ناوازه‌ت له حه‌سه‌ن زیره‌کدا دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ڕه‌خنه‌ی جدیی له‌سه‌ر ساخ ده‌بێته‌وه:
ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی-هونه‌ری بنیامین و ڕه‌وتی فه‌لسه‌فی ڕۆژئاوا به گشتی، به هگلیشه‌وه که دواجار حوکمی مردنی نیگارکێشی دا، له‌سه‌ر هونه‌رێکی ڕه‌سه‌نه، واتا هونه‌رێک که به‌ڕاستی به بێ ئه‌ملاولا هونه‌ره، ئێسته ئه‌م پرسیاره دێته ئارا، ئایا کۆی گشتی هونه‌ری کوردی به‌ده‌ر له نووسین و مۆسیقا توانیانه به‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه بگه‌ن؟ له ڕاستیدا بێجگه له هونه‌ری مۆسیقا و نووسین نه‌بێت هونه‌ره‌کانی دیکه‌ی کورد هێشتا به‌و مانا دروست و پته‌وه هونه‌ر نین و ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی جیاواز له‌م بابه‌ته‌یه که ئێسته به بۆنی حه‌سه‌ن زیره‌که‌وه ده‌ورژێت.
به‌ڵام خودی ئه‌مه‌ش یه‌ک شتمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه؛ ئێمه له دوو بورای مۆسیقا و نووسین زۆر به ئاسانی و به به‌راوردکاری ده‌توانین ڕاست له ناڕاست جیا بکه‌ینه‌وه و له‌م نێوانه‌دا چی دیکه که‌سایه‌تی حه‌سه‌ن زیره‌که‌کان ناتوانێت ئێمه ده‌روێش ئاسایی و جارێکی دیکه بۆ بن ده‌ستی بێ زانستی بوونی خۆیان ڕابکێشنه‌وه و شته بێ بایه‌خه‌کان به‌ناو هونه‌ر به ئێمه بفرۆشنه‌وه. (ئه‌مه خاڵێکی یه‌کجار گرنگه له پڕۆسه‌ی بوون به تاکێکی باڵابه‌رزی چاو نه‌ترس.)
با وردتر بینه‌وه؛ له مۆسیقای کوردی‌دا چه‌ند که‌سێک لوتکه‌ن، سه‌ی ئه‌سکه‌ر کوردستانی، حه‌مه‌ی ماملێ، قادر دیلان، عه‌لی مه‌ردان، له‌م دوایه‌دا عه‌باس که‌مه‌ندی و کامکاره‌کان و مه‌زهه‌ر خالقی و دواجار عه‌دنان که‌ریم، ئه‌م زنجیره‌ش که پێیدا هاتینه خواره‌وه به باشی ڕه‌وتی ڕه‌سه‌ن (زانستی) بوونی هونه‌ری مۆسیقا به ئێمه نیشان ده‌دات و له‌و به‌ر پردیشه‌وه له برایانی زێزێوه بیگره تاکوو حه‌سه‌ن زیره‌ک و سمایل سه‌رده‌شتی و عه‌زیز وه‌یسی و ئه‌م جوزه‌له و ئۆرگژه‌نانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌موویان هه‌مان ڕه‌وتی سۆز بزوێنه‌ری مێشک خڵه‌تێنن که بێجگه له سۆزاندن هیچی دیکه‌یان له بن باخڵدا نییه و ئه‌م دوو ڕه‌وته‌ش له هه‌موو کۆمه‌لگاکانی جیهان و هونه‌ره‌کاندا بوونیان هه‌یه و ته‌نیا تایبه‌ت به کورد نییه. واتا کاتێک ئێمه حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند که‌سه به‌راورد بکه‌ین تازه تێده‌گه‌ین له ڕووی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ریه‌وه حه‌سه‌ن زیره‌ک هیچ به تۆزی پایان ناگاته‌وه که ته‌نانه‌ت ناتوانێت خۆی له درێژه‌ی ڕه‌وتی ئه‌وان و مۆسیقای شوناس-هونه‌ری کوردییدا جێ بکاته‌وه.
واتا میلان کۆندرا وه‌ته‌نی حه‌سه‌ن زیره‌ک زیاتر له‌وه‌ی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن بێت هونه‌ری بازاڕی و کیجه. به‌م مانایه که دوکتور بیننه‌نده و هه‌ر هه‌مووشمان به‌جۆرێک له ڕووی سۆزه‌وه هه‌ستمان بۆ لای حه‌سه‌ن زیره‌ک په‌ل کێش ده‌بێت. ڕوون‌تر؛ حه‌سه‌ن زیره‌ک زیاتر له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بێت سۆزڕاکێشێکی عه‌یار 24ه، به‌ڵام با کڵاو سه‌ه‌رخۆشمان نه‌که‌ین چه‌ند که‌س له ئێمه ده‌توانێت ڕۆژێک ته‌نیا بۆ 10 ده‌قه‌ش بووه گوێ له حه‌سه‌ن زیره‌ک بگرێت؟ ده‌قێق تر بڵێن؛ ئه‌مه‌ی که حه‌سه‌ن زیره‌ک هێشتا که‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌که‌ی کورده‌واریه، به‌و هۆیه‌وه نییه که گوایه حه‌سه‌ن زیره‌ک هونه‌رمه‌ند بێت، به‌ڵکوو به هۆی ئاستی پله‌ی ڕۆحی کۆمه‌ڵگای کوردییه که (به گشتی) سۆزداره تاکوو هونه‌ری. (مه‌به‌ست له سۆز، هه‌ست یان هه‌ستایه‌تی جوانی ناسی هونه‌ری نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌و حیماسه‌ته فاشیله بێ بنه‌مایه که به‌رده‌وام ئێمه تووشی جۆره هه‌ڵقوڵانێکی ڕۆحی کاتی ده‌کات که هیچ بنه‌مایه‌کی نییه، ئیلا هه‌ڵه‌ی فامی نه‌بێت، هه‌ر خۆی ئه‌مه‌ش که ئێمه ساڵی یه‌کجار ئه‌ویش له نه‌ورۆز یان قاوه‌خانه‌یه‌ک بۆ دوو ده‌قه حه‌سه‌ن زیره‌ک ببیستین، شاگه‌شه‌ی پێده‌که‌ین –له‌وه زیاتر حه‌سه‌ن زیره‌ک بۆمان قابیلی گوێ دان نییه- په‌یوه‌ندی بۆ ئه‌م سۆزه فاشیله ده‌گه‌ڕیته‌وه که هێشتا له کورد-دا ئاماده‌یه)
خودی ئه‌م ئه‌فسانه باوه که گوایه بڕێک هونه‌رمه‌ند چی دیکه دووباره نابنه‌وه! خۆی دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه؛ هه‌م ڕاسته، هه‌م دان نانه به‌سه‌ر نازانستی بوونی ئه‌و که‌سه‌دا. واتا شتیكی درووسته، به‌ڵام به مانای ڕه‌سه‌ن بوونیان نییه، حه‌سه‌ن زیرک دقاودق نوێنه‌ری هه‌مان پله‌ی ڕۆحیانه‌تی گشتی کومه‌ڵگا کوردییه سۆزاوییه‌که‌یه که هێشتا نه ئه‌فامێت هونه‌ر (به گشتی یانی چی)، نه به‌و ئاسته‌ش گه‌یشتووه که گوێ بۆ هونه‌ری ڕاسته‌قینه شل بکات، که‌واته له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا که زۆرینه هێشتا زۆرینه‌یه‌کی تێوه‌گلاو له سۆزی ئان و ساتی گه‌وره بوونه، ماملێ دبێته فه‌رامۆش کراوه‌که و حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌بێته قاره‌مانه‌که که چی دیکه دووباره بوونه‌وه‌ی نییه.
یان ورد تێفکرن، چیها ئه‌م ئه‌فسانه‌یه باوه؛ که حه‌سه‌ن زیره‌ک که‌سێکی ته‌نیا و بێ پشت و په‌نا بووه، به‌ڵام ئه‌وه له ڕاستیدا ماملێیه که بێ پشتیوان ترین که‌سی سه‌رده‌می حه‌سه‌ن زیره‌ک بووه، نه‌ک ئه‌م ئه‌فسانه که حه‌سه‌ن زیره‌ک بێ که‌س بوو، له حاڵیکدا کۆی گشتی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ک بوو.
هیچ هونه‌رمه‌ندێک، ئه‌وه‌نده‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی خزمه‌تی حه‌سه‌ن زیره‌کی کردووه له لایه‌ن کورده‌وه خزمه‌تی نه‌کراوه، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه بوو که حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌م مه‌جاله‌ی له ژیانیدا بۆ ڕه‌خسا که به ده‌یان شار و شارۆچکه بگه‌ڕێت و له‌سه‌ر ئه‌م خوانه جه‌ماوه‌ریه ژنی جۆراجۆری لێ بێنێت و به‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانیشه‌وه مڵکیه‌تی قاره‌مانه ته‌نیاکه‌شی بۆ خۆی داگیر کردووه و هه‌مدیسان بۆ ئه‌به‌د سۆزی جه‌ماوری کوردی ئه‌م سه‌رده‌مه له دوای خۆی ده‌کێشێته‌وه. واتا هیچ له‌سه‌ر خوانی جه‌ماوه‌ر به که‌یفی خۆی ژیانی کردووه، ئاوا به‌وپه‌ڕی سه‌ورسووڕمانه‌وه هه‌موو سۆزی ئه‌فسانه‌ی (تانیا بوونی هونه‌رمه‌ند)یشی بۆ خۆی داگیر کردووه.
ڕاست له ته‌نیشت وه‌ها حماقه‌تێکی گه‌وره‌ی ڕۆحیانه‌تی کورده که بلیمه‌تێکی وه‌ک حه‌مه‌ی ماملێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شی ده‌بێته چه‌ند کاسێتێکی لادێی و ته‌واو، واتا هیچ مه‌جالێکی دیکه بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته له لایه‌ن کورده ناڕه‌خسێت و له هه‌مووشی حماقه‌تبار ئه‌وه‌یه که هێشتا هه‌ر ئه‌وه حه‌سه‌ن زیره‌که که له ناز و نیعمه‌ت گیراوه و قاره‌مانه هونه‌رییه ته‌نیا ده‌رده‌داره‌که‌مانه؛ ئۆفێک له‌و حیماسه‌ته.
هونوری ڕه‌سه‌ن هونه‌رێکی به‌رده‌وامه وه‌ک چۆن مۆسیقای کلاسیکی ئه‌ورووپی به ده‌یان موتزارتی هه‌یه و هه‌رگیز ئاخ ناخۆن که چی دیکه مۆتزارت دووباره نابێته‌وه! ئه‌م ئه‌فسانه‌ی دووباره نه‌بوونه‌وه ده‌قێق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که کاری فڵان به‌ناو هونه‌رمه‌ند له سه‌ر به‌یسی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و بیرکراو دانه‌مزراوه که دواجار له دوای خۆی که‌سێکی دیکه په‌روه‌رده بکات، خودی په‌روه‌رده کردن له سه‌ر بنه‌مای دوباره کردنه‌وه دامه‌زراوه، واتا کۆی گشتی زانستی مرۆڤ یانی دوباره بوونه‌وه، که‌واته ئه‌م ئه‌فسانه‌ی که حه‌سه‌ن زیره‌ک چیها گه‌وره بوو که چی دیکه دووباره نابێته‌وه پڕه له چه‌واشه‌کاری سۆزی ڕۆحی کوردی، نه‌ک هونه‌ری بوون یان ئاخۆ زانستی بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک.
حه‌سه‌ن زیره‌که‌کان زه‌وق و تڕ و پۆپی ئان و ساتێکی ڕۆحیانه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌که که ده‌بێت تێپه‌ڕ بێت، کاتێک که ئه‌م ئاسته ڕۆحییه تێپه‌ڕ ده‌بێت چی دیکه ئه‌و ئاسته ڕۆحییه بوونی نامێنێت تاکوو دووباره حه‌سه‌ن زیره‌کێکی دیکه بخوڵقێنێت و له‌سه‌ر ئه‌م خوانه ببێته هونه‌رمه‌ندی ئه‌فسانه‌یش، هه‌ر بۆیه حه‌سه‌ن زیره‌که‌کان چی دیکه دوباره نابنه‌وه، به‌ڵام له ڕه‌وتی سه‌ی ئه‌سکه‌ر بڕوانن؟ به دوای خۆیدا ماملێ دێنێت، کامکاره‌کان دێنێت، که‌مه‌ندی دێنێت و دواجار که‌سانی وه‌ک عه‌دنان که‌ریمه‌کان و ئه‌م ڕێگه به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه.
تکایه با هه‌ڵه نه‌کین ئه‌مه به‌و مانا نییه که مۆسیقای فولکلۆر جێگه‌ی گومانه، نه‌خێر هه‌مان گۆرانییه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک که‌سی وه‌ک کامکاره‌کان یان ماملێ ده‌توانێ به باشترین شێوه و بیرلێکراوه دایبڕێژێته‌وه و که‌ڵکی لێببات، کێشه خودی که‌سایه‌تی نازانستی و سۆزتێوه‌گلاوی حه‌سه‌ن زیره‌که‌کانه که به‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه کۆمه‌ڵگاکه‌شیان به‌ناوی هونه‌رمه‌ندی ئه‌فسووناوی داگیر کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی گوێی مۆسیقایی ببێت ناتوانێت ڕۆژانه بۆ 10 ده‌قه‌ش بووه، گوێ بداته ده‌نگه مامناوه‌ند بۆڕه‌که‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک.
ئه‌م خه‌ساره تاکوو ئێسته ئاوڕێکی وه‌های لێندراوه‌ته، به‌ڵام زۆرکه‌سی دیکه‌شی له نێوان ئه‌م دوو ڕه‌وته‌دا کردووه‌ته قوربانی خۆی، بۆ نموونه هونه‌رمه‌ند ناسر ڕه‌زای به‌ڕاستی له‌و ده‌نگه به‌هێزانه‌یه که ده‌یتوانی پێگه‌یه‌کی ماملێ ئاسایی و بگره به‌هێزتریشی هه‌بێت، به‌ڵام به هۆی که‌سایه‌تی و ئه‌و دۆخه‌ی که ئه‌م هونه‌رمه‌نده تێیدا ژیاوه، به‌رده‌وام له نێوان زانستی بوون و حه‌سه‌ن زیره‌کان گیری کردووه و وه‌ک بڵێی ناسر ڕه‌زای زۆر به باشی و به وردی ده‌زانێت که مۆسیقای زانستی یانی چی، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه چۆکی بۆ حیماسه‌تی سۆزیی ڕۆحیانه‌تی کوردی و حه‌سه‌ن زیره‌که‌کان داداوه و به‌رده‌وام به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕه‌زاری و هونه‌ره‌که‌ی له نێوان ئه‌م دوو شته‌دا خوار و ژوور ده‌کات و فارس وه‌ته‌نی نه ڕوومی ڕوومیه نه زنه‌گی زه‌نگی و به‌م جۆره ڕه‌زازی قوربانییه‌کی تراژیکی که‌رتی هونه‌ری کوردییه.
خۆ گێل کردن و خۆشاردنه‌وه له خه‌ساری حه‌سه‌ن زیره‌که‌کان نه‌ک هه‌ر هیچی پێنه‌داوین که به ئاشكرا ده‌بینین که ئه‌م نه‌قد نه‌کردنی حه‌سه‌ن زیره‌کانه، مۆسیقای کوردی و ته‌نانه‌ت فۆلکلۆری کوردی بۆ ئاستی نزمی وه‌ک سمایل سه‌رده‌شتی و عه‌زیز وه‌یزسییه‌کان دابه‌زاندووه، واتا بڕانن چیها فۆڕم و ملۆدی جیاوز ته‌نانه‌ت له مۆسیقای فولکلۆری کوردییدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام چۆنه که که‌سێک وه‌ک سمایل سه‌رده‌شتی و عه‌زیز وه‌یسی هه‌موو ئه‌م هه‌نبانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌یان بۆ ریتمێکی تێکراری و بێ بنه‌مای ئۆرگی کورت کردووه‌ته‌وه و هه‌ر هه‌موو مێشكی جه‌ماوه‌ری کوردیان به‌م ریتمه فاشیله نه‌فامه‌وه ته‌ونیوه، ئه‌م خه‌ساره به‌ڕاستی کێشه‌یه‌کی مه‌عرفی گه‌وره‌یه و نارکرێت چی دیکه به هۆی تڕ و پۆپی سۆزی کاتی بۆ حه‌سه‌ن زیره‌که‌کان وه‌ها لێ‌خۆش ببین و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ماملێکان و عه‌لی مه‌ردانه‌کان زیاتر له گۆڕ بنێین.
که‌واته به گشتی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی جنابی دوکتور نه‌ک هه‌ر له جێگه‌ی خۆی نییه، که ته‌نانه‌ت خه‌ساردانی بیرکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه به که‌سێکی کیج ئاسایی ئه‌م کۆمه‌لگایه که دیسانه‌وه وه‌ک ده‌یبینین خۆی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش تووشی سۆزگه‌رایی بووه و بڕێک ته‌حلیلی ئه‌فسانه‌یمان ده‌خاته بن باخڵ و له هه‌مووشی ناله‌بارتر ئه‌وه‌یه که له ڕێگه‌ی ئه‌م ته‌حلیله‌وه بۆ جارێکی دیکه حه‌سه‌ن زیره‌ک دیسان هه‌مان داگیر کردنی کۆمه‌ڵگا، سه‌ر له نوێ داگیر ده‌کاته‌وه و ماملێکان له ژیر ئه‌م ئه‌فسانه درۆزنانه‌ی خۆی ده‌شارێته‌وه و ڕۆحیانه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی دیسان و دیسان له فامی هونه‌ڕی ڕه‌سه‌ن(زانستی) هه‌نگاوێکی دیکه دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌مه‌ش یادداشته‌ی هاوڕێی زۆر ئازیز دوکتور مه‌سعوود بینه‌نده بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر:
کلیک بکە لێرە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە
