تورکیا: فڕینی باڵۆنە ڕەنگاو ڕەنگەکان

10/08/2016    11:53

تورکیا: فڕینی باڵۆنە ڕەنگاو ڕەنگەکان 


Şêwekar


سولی ئۆن وێب

لە ئینگلیزییەوە: ئاکار ئیبراهیم

وێنەگرێکی ئەمەریکی، سکۆتی گرام و هاوژیانەکەی کارتیکا، هەزاران وێنەیان لەو باڵۆنە ڕەنگاو ڕەنگانەی گرت کە بەسەر شاخە سەرنجڕاکێشەکانی تورکیدا دەفڕین کە بەرزییان دەگاتە ٢٠٠ مەتر. ‌فڕینی ڕۆژانە دەست پێدەکات پێش خۆر هەڵاتن وە خەرجی هەر فڕینێک بۆ هەر کاتژمێرێک دەکاتە ٨٨ یۆرۆ بۆ هەر گەشتیارێک. گەشتی ڕۆژانەی ئەم باڵۆنانە بۆتە هۆکاری ڕاکێشانی هەزاران گەشتیار  بۆ ئەم شوێنە ساڵانە.
وێنەگری ٥٣ ساڵی ئەمەریکی لە گەڵ کارتیکای هاوژیانی لە  جاکارتای ئیندۆنیسیاوە گەشتیان کرد بۆ بەسەر بردنی کاتژمێرێک لە فڕین بە باڵۆنەکاندا. گراهەم فڕینەکەی بە باڵۆنەکان دەستیپێکرد کاتێک خۆر هەڵهات وە چەندین وێنەی نایاب گرت لە بەرزایی ٢٠٠ مەترەوە. گراهەم دەڵێت: " ئەم وێنانە جوانترین وێنەکانن کە من گرتبێتم. سەرەڕای ئەوەی هەزاران باڵۆن لە هەمان کاتدا دەستیان بە فڕین کرد، بەڵام زۆر بێدەنگ بوو. زۆر سەرسام بووم بەو بێدەنگیە. هەستی فڕین لە هەوادا لە پاڵ فڕین بەو شوێنەی کە با ئەوگەیەنێت ئەبێتە هۆی هەستکردن بە ئازادییەک کە تەنها هەڵۆکان بەڕاستی لێی تێدەگەن."
کاپادۆکیا بەناوبانگە بەو بەردانەی کە هۆکاری دروستبوونیان زنجیرە شاخەکانە کە دەوری ناوچەکیان داوە لەوانیش زنجیرەکانی مێلیندیز، ئیرکیس و حەسەنن.
ئەمانەش چەند وێنەیەکن کە لەلایەن گراهەمەوە گیراون:









هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw