سولی ئۆن وێب باخچه‌ی دی لا كوناسنس، دروستكراو له كۆكردنه‌وه‌ی كتێبی كۆن ، به هێواشی بۆته به‌شێكی جوانی ده‌وره‌دراوی دارستانه‌كه. قارچك، قه‌وزو ته‌راش له‌سه‌ر كتێبه كۆنه‌كان له باخچه‌یه‌ك له كیبیك گه‌شه ده‌كات. ئه‌ندازیاری دیمه‌نی سروشتی تیلۆ فۆلكێرت و هونه‌رمه‌ندی كه‌نه‌دی رۆدنی لاتاورڵ باخچه‌ی دی لا كۆناسنس دروست كرد له‌ساڵی 2010، هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه، 4000 هه‌زار كتێب كه دیواری باخچه‌كه‌ی لێ دروست كراوه وه رزاون و بۆته ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ رووه‌كه‌كان. كۆبونه‌وه‌ی كتێبه‌كان و هه‌ڵچنینیان هه‌روه‌ك، لق و ژوور و مێز، و له زه‌وی چه‌قێنراون به شێوه‌یه‌كی به‌شی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاكێكی ئه‌ندامی. هیچ گومانێكی تێدا نییه، بۆ خوێنه‌ری راسته‌قینه و خۆشه‌ویستانی كتێب، باخچه‌ی دی لا كوناسنس هه‌ستی تێكه‌ڵكراو دروست ده‌كات. له لایه‌كه‌وه هیچ ئاسان نییه كه ئه‌و كتێبانه ببینین كه چاره‌نوسیان رزین و وه‌رینیانه ورده ورده‌و به ته‌واوه‌تی. له لایه‌كی تره‌وه، تاك ناتوانێت سه‌رسورماو نه‌بێت به بینینی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئه‌فسوناویه‌ی نێوان زانین و سروشتدا په‌یدا بووه، به‌هه‌شت. هه‌روه‌ك كلتورێكی دروستكرداوی- بێ وێنه- كتێبیش هه‌روه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی تر رۆڵی ژیانی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی، به‌مجۆره‌ش ، له‌لایه‌ن سروشته‌وه ده‌گێردرێته‌وه.