چیای هاوشان لە چین، ترسناکترین شاخەوانی لە جیهاندا

18/08/2016    13:16

چیای هاوشان لە چین، ترسناکترین شاخەوانی لە جیهاندا 


Jînge

سولی ئۆن وێب
 لە ئینگلیزییەوە: ئاکار ئیبراهیم
چیای هاوشان لە چین بە وێنەکانیشی ترسێک دەخاتە دڵمانەوە. لە سەدەی دووەمی پێش زاییندا، شوێنێکی سەرەکی پەیڕەوی دینی داۆیسم بووە، هەر بۆیە کەسانی ئایینی خەڵکیان بانگێشتکردووە بۆ نیشتەجێبوون لەم شوێنەو دەوروبەری.
 گەیشتن بە لوتکەی هەر پێنج زنجیرە چیاکە، کە هەریەکەیان بەهایەکی گرنگی ئایینی خۆی هەیە، بەهۆی ڕێگایەکی تەختە و بەردینی باریکەوەیە. لەسەری لوتکەی یەکێک لە زنجیرەکان کوخێکی چایی خواردنەوەی لێیە، کە بۆ حەوانەوەیە، وە هەروەها شوێنی ئەم کوخە تێڕوانینێکی ئایینی گرنگی هەیە.
 لە ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆیی زۆر ژمارەی گەشتیارانەوە، ڕێگاکانی چیاکە چاککران و باشترکران، بەڵام سەرەڕایی ئەمەش ڕێگاکان هەر تۆقێنەرن. لە پاڵ ئەوەشدا ئامارێکی دروست لە بەردەستدا نیە لەسەر مردن لەم چیایەدا، بەڵام ئەوترێت کە ساڵانە چیای هاوشان دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ١٠٠ کەس.

























سەرچاوە: Dicovery-Zone

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw