سولی ئۆن وێب لە چالاکیەکی هاوبەشدا، رێکخراوی "پارەێزەرانی ئاو" لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، بەشێک لە کەناری ئاوی دوکانیان پاککردەوە. رۆژی ۱۸/۸/۲٠۱٦ چەند مامۆستایەک و گروپێ خوێندکار بەناوی "پارێزەرانی ژینگە"ی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، بەهاوبەشی لە گەڵ رێکخراوی پارەێزەرانی ئاو، لە دەریاچەی دوکان دەستیانکرد بە هەڵمەتی پاک کردنەوەی روبەرێکی زۆر لەو خۆڵۆ خاشاکەی کە کەنارەکانی دەریاچەی دوکانیان پیسکردوە. چالاکیەکە بەوە دەستی پێکرد، لە سەرەتادا بەشێک لە کەناری دەریاچەی دوکان پاککرایەوە، لەدوایدا بەبەلەم دەچن بۆ دورگەی "ئەشکەوتە روخاو" لەوێش هەڵمەتی پاکردنەوە ئەنجامدەدن. نەبیل موسا بەرپرسی رێکخراوی پارێزەانی ئاو بە سایتی سولی ئۆنی ڕاگەیاند: "بەشێکی پرۆگرامی رێکخراوی پارێزەرانی ئاو چالاکیەکی پەروەردەیە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاسی هۆشیاری خەڵك بەرامبەر کێشەی ژینگە، بۆیە ئەم پرۆژە بەهاوبەش لە گەڵ خوێنکارانی زانکۆی ئەمەریکی ئەنجامدرا، چونکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە خوێندکاری زانکۆکان و خوێندنگاکان لەم پرۆسەیەدا کارابن و ژینگە وەک بەشێکی گرنگ لە چالاکی خۆیان سەیریبکەن. " بژار بۆسکانی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دەلێت: "هەڵمەتی پاکردنەوەکە لەسەر داوای نەبیل موسا بو، ئەویش دوای ئەوەی ناوبراو سەردانی زانکۆکەمانی کرد و داوای ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتەی کرد." ئەوەی ئاشکرایە لەم چەند ساڵەی رابردودا، دەریاچەی دوکان کێشەی پیسبونی ئاو و کەنارەکانی بە هۆی پاشماوەی خۆڵو خاشاکی گەشتیارانە لە زیاد بوندایە.