سولی ئۆن وێب له ئێستادا له برۆكسیل شوێنی مه‌زن، له به‌لجیكا، له‌سه‌ر چه‌ند گوڵێكی سه‌رنجراكێش ده‌وه‌ستیت، كه ئه‌ویش مافورێكی گوڵییه كه له 600.000 گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ پێكهاتووه. كه وێنه‌ی گوڵ و باڵنده‌و با و ده‌ریا پیشانده‌دات، ئه‌م مافوره سروشتیه له 1000 مه‌تر چوارگۆشه پێكهاتووه كه ئاهه‌نگی 150 ساڵه‌ی دۆستایه‌تی نێوان به‌لجیكاو یابانه. ئه‌م مافوره له لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی قازانج نه‌ویستی دی فلۆر دیزاین كراوه له‌گه‌ڵ كه‌مێك له یارمه‌تی خۆبه‌خشان و وێنه‌كێشان و گرافیك دیزاینه‌ر و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی، كه وه‌رگیراوه له جوانی و وێنه روونكراوه‌كانی یابان. گۆڵه‌كان له‌وێن تاوه‌كو هێمایه‌ك بن بۆ تێپه‌رینی كات و گۆرینی وه‌رزه‌كان.