سولی ئۆن وێب تیۆ ڤۆن هۆ هونه‌رمه‌ندێكی بیناییه له لۆس ئانجێلیس، تایبه‌تمه‌نده له بواری وێنه‌گرتنی سه‌ماكه‌ران و ئه‌كرۆباته‌كان. له رێگه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه گرتوویه‌تی دوو بواری جیاواز كۆده‌كاته‌وه ئه‌وانیش هونه‌رو وه‌رزشه له‌و كاتانه‌ی كه زۆر به وردی جوڵه جوانه‌كانیان ده‌گرێت. هونه‌رمه‌ند رووناكی ده‌خاته سه‌ر له‌شی مرۆڤه‌كان هه‌روه‌ك كارێكی په‌یكه‌ری و هیچ كات دوودڵ نابێت له زیاد كردنی پێكهاته‌ی تر بۆیان تاوه‌كو كاره‌كانی مۆدێله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر ئه‌كشن و سه‌رنجراكێشتر بن.