سولی ئۆن وێب
بڕیارە ئەمڕۆ ١٩/١١/٢٠١٦ لە ژێرزەمینی ئەمنەسورەکە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ نمایشی هونەری جەستەی بینراو جەستەی نەبینراو بکرێت.
کارەکانی ئەم پرۆژەییە لە رووی فۆرم و ناوە رۆکەوە پەیوەستە بە مرۆڤ بوونەوە هەوڵدراوە پرسیاری فۆرم پەیوەندی بە شوێنەوە بوروژێنێت.
کارەکانی پرۆژەکە پێکهاتون لە (ئەنستلەیشن، فۆتۆ ئەنستلەیشن، ڤیدیۆ ئارت، ئەکشنی هونەری) وێنەی جەستە خاڵی هاوبەش و سەرەکیە لەم کارانەدا بە تەکنیک و ماتریالی جیاواز لەیەکتر ، مەبەستمان لەم بابەتە جەختکردنەسەر گرنگی مرڤە . لەم پێشانگایەدا سێ جۆر جەستە بەریەکتر دەکەون و دەکەونە پەیوەندیەوە لەگەڵ یەکتر ئەوانیش ( جەستەی نە بینراوی ئەنجامدەری کارە هونەریەکە ، جەستەی کارەهونەریەکە ، دواتر بەرکەوتنی بە جەستەی بینەر ) بەریەککەوتنی ئەم سێ جەستەیە لەگەڵ یەکدا یەکەیەکی نوێ دەخوڵقێنێت لەگەڵ راومی پێشانگاکەدا و فاکتەری شوێن دەبێتە هەڵگرو تەواوکەری بۆ درککردن بە بابەتە بینراو نە بینراوەکان.
ئەم نمایشە بەبەشداری ٦ هونەرمەندەو ئاڤان سدیق رێکخەری پرۆژەیە.