سولی ئۆن وێب
من لە باوکم دەچم پرۆژەیەکی هونەرییە لە ناو چایخانەی شەعب، پرۆژەکە پێکدێت لە نمایشی دوو کاری ڤیدیۆئارت، من لە باوکم دەچم هەروەها کاری ڤیدیۆی بە قوربانت بم ، لە ناو گەرمەی دەنگوباس و تەقەی دۆمینەو جموجۆڵی ناو خەڵک دا هونەر کەشێکی نوێ بە شوێنەکە دەبەخشێت.
ئەم پرۆژە کاری هونەرمەند ڕۆژگار مستەفا یەو بڕیارە ئەمڕۆ ٢٦/١١/٢٠١٦ کاتژمێر ٥ی ئێوارە نمایش بکات، جێگەی ئاماژەیە پرۆژەکە ماوەی ٢ ڕۆژ دەخایەنێت.