سولی ئۆن وێب
خه‌ڵاتی شانازیی "میکێڵدی" له فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بیلبائو"ی ئیسپانیا به ده‌رهێنه‌ری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" پێشکەش کرا.
هۆکاری پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بیلبائو"ی ئیسپانیا دەگەڕێتەوە بۆ گرینگ‌بوونی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی دەرهێنەری ناسراوی کورد "به‌همه‌ن قوبادی" که ده‌سته‌به‌ری خه‌باته بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بیلبائو" لەژێر ناونیشانی "زینه‌بی" له رۆژانی ۱۸ تا ۲۵‌ی نۆڤه‌مبه‌ری هەموو ساڵێک له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م فیستیڤاڵه له په‌نجا و هه‌شته‌مین خولیدا، دووهه‌مین خه‌ڵاتی شانازیی خۆی به ناوی "میکێڵدی" و بۆ ڕێزگرتن له به‌رهه‌مه سینه‌مایی و کاره هونه‌رییەکانی "به‌همه‌ن قوبادی"، پێشکەش به‌م ده‌رهێنه‌ره به‌ئه‌زموونه کورده کرد.
خه‌ڵاتی شانازیی "میکێڵدی" لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، له لایه‌ن شار‌ه‌وانیی بیلبائو کاتژمێر ۸ شه‌وی ۲۵ نۆڤه‌مبه‌ری ۲۰۱۶ له هۆلی "تیاتر‌و ئاریاگا" پێشکەش بە "به‌همه‌ن قوبادی" کرا و هه‌ر له‌م فیستیڤاڵه‌شدا هه‌موو فیلمه‌کانی ئه‌م سینه‌ماکاره کورده نمایشکران.
ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ناساندنی زۆرتری کاره سینه‌ماییه‌کانی "به‌همه‌ن قوبادی" و ده‌سته‌به‌رکردنی خه‌بات بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدا و هه‌روه‌ها نیشاندانی کۆمه‌ڵگا و که‌لتوری گه‌لی کوردییە.