سۆلی ئۆن وێب
کتێبی "مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، له سه‌ره‌تاوه تاکوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م" له نووسینی جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی، له لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی کوردستان ناسی زانکۆی ئازادی سنه بڵاو کرایه‌وه.
دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده، بەرپرسی ئه‌نیستیتۆی کوردستان ناسی له‌مباره‌وه وتی: سه‌رچاوی زۆربه‌ی کاره ئه‌ده‌بییه‌کان مێژووی ئه‌ده‌بیاته، چون لێکۆڵه‌ره‌کانی ئه‌م بواره داتا به‌یسی خۆیان له‌م کتێبانه وه‌رده‌گرن. مێژووی ئه‌ده‌بیاتی کوردی ڕه‌وایه‌تی هه‌وڵدانه‌کانی ئه‌و ڕۆحەیە که له دوای هۆشیاری و به ئاگابوونه‌وه‌ی خۆی بووه. به‌سه‌رهاتی ڕۆحی مرۆڤانه و مێژوو و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکی ئێمه‌یه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کتێبی دیکه له‌باره‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی وتی: یه‌کێک له کۆنترین کتێبه‌کانی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی کتێبی "ئه‌نجومه‌نی ئه‌دیبان" له نووسینی ئه‌مین فه‌یزی به‌گه که له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان نووسیویه‌تی. هه‌روه‌ها چه‌ند کتێبی دیکه‌ش، وه‌ک "شێعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی" له نووسینی ڕ‌فێق حه‌لمی، "دیوانا کورمانجا" له نووسینی عه‌بده‌لڕه‌قیب یوسف، "مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی" له نووسینی عه‌لائه‌دین سه‌جادی و "مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی" له نووسینی مارف خه‌زنه‌دار پێشتر له چاپ دراون.
سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردستان ناسی وتی: ئه‌م ناوه‌نده له درێژه‌ی چالاکییه فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌کانی خۆی پێنجه‌مین کتێبی خۆیی له ژێر ناوی "مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، له سه‌ره‌تاوه تاکوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م" له نووسینی دوکتور جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی له چاپ داوه.
دوکتور ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانکۆ ئازادی سنه‌یه، ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی لقی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌نیستیتۆی کوردستان ناسییه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی له چاپ دانی ئه‌م کتێبه وتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌نیستیتۆی کوردستان ناسی خرایه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و دواجار له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا.
دوکتور وه‌رزه‌نده سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره که بۆچی کتێبه‌که به زمانی فارسی له چاپ دراوه وتی: ئه‌م کتێبه بایه‌خی سه‌رچاوه‌یی زۆری هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌ده‌بیاتی کوردی، له‌م ڕووه‌وه که زۆربه‌ی فارس زمانه‌کان هۆگری ئه‌ده‌بی کوردین و کوردی نازانن، بڕیارمان دا تاکوو کتێبه‌که به فارسی بێت و ئه‌ده‌بی کوردی و مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی که پێشینه‌یه‌کی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی هه‌یه به‌و خوێنه‌رانه‌ی کوردی نازانن بناسرێت.
ئه‌و له کۆتاییدا له به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕی ڕوونوێنی کتێبی "مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی، له سه‌ره‌تاوه تاکوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م" له ۱۸‌ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به به‌شداری نووسه‌ران و هۆگرانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی هه‌واڵی دا.