جۆرج مایکڵ لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

26/12/2016    12:17

جۆرج مایکڵ لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب

ئەستێرەی گۆرانی پۆپی بەریتانی، جۆرج مایکڵ، دوێنێ لەتەمەنی 53 ساڵیدا لەماڵەکەی خۆی لە ئۆکسفۆردشایەر گیانی لەدەستدا، جۆرج مایکڵ ناوە راستەقینەکەی جۆرجیەس کایریاکۆس پانایۆتۆ.

ووتەبێژی ئەو گۆرانیبێژە ڕایگەیاندووە دوێنێ یەکشەممە کاتژمێر 1:42 خولەکی پاشنیوەرۆ بەکاتی بەریتانیا لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری پێشووی کارەکانی مایکڵ، رایگەیاندووە کە مایکڵ بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریەکانی دەیلی مەیڵی بەریتانی، و بی بی سی بەریتانی پۆلیسی سەیمس ڤالی ڕایگەیاندووە پێش کاتژمێر دووی پاشنیوەرۆی رۆژی کریسمس سەبارەت بە حاڵەتەکە پەیوەندییان پێوە کراوە، هێزەکانیان گەیشتوونەتە ماڵێک لە (گۆرین ئۆن سەیمس) لە ئۆکسفۆردشایەری باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، وتەبێژێک بە ناوی هێزەکانی پۆلیسەوە ڕایگەیاندووە بەداخەوە مایکڵ لەشوێنەکە گیانی لەدەستداوە و ڕوونیکردۆتەوە لەم قۆناغەدا "هۆکاری مردنەکەی وەکو نەزانراو لێکدەدرێتەوە". 

 مایکڵ لەساڵانی هەشتاکاندا لەگەڵ تیمی مۆزیکی (وام)دا بووە یەکێک لە ئەستێرە ناودارەکانی گۆرانی پۆپ. 

ناوبراو لە ساڵی  1963دا لەدایک و باوکێکی یۆنانی کۆچبەر لە لەندەن لەدایک بووە، لەگەڵ هاوڕێیەکی قوتابخانەی خۆیدا تیمی (وام)ی دروستکردووە.


سەرچاوە: DailyMail.uk - BBC










هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw