سولی ئۆن وێب
ئێستا پرۆژەیەکی نوێی کلتوریە سولی ئۆن وێب کاری سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی دەکات، کۆنسێپتی پرۆژەکە لەسەر بارودۆخ و ئێستای کوردستانە بەگشتی بە دیاریکراوی کار لەسەر کۆنسێپتی (چاوەڕوانی) دەکات.
رووداو بارودۆخە یەک لە دوا یەکەکانی ناوچەکەو کوردستان بە تایبەتی بۆتە هۆکارێک بۆ دروستکردنی مرۆڤێکی خامۆش بێدەنگ ئەوەی تێیدا بە دی دەکرێت تەنها چاوەڕوانییە بۆ نەمان و چارەسەربوونی کێشەکان.
لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ەوە قەیرانی دارایی و جەنگ بووە هۆکاری دروستبوونی سەرجەم کێشەکان و لەو کاتەوە مرۆڤی بەرەو ئاقارێکی تر برد کە قەتیس بمێنێتەوەو بێ هەبوونی هیچ پرسیارێک تەنها چاوەڕی دەکات.
ئەم پرۆژەیەک لە دیدێکی ترەوە پرسیاری خۆی دروست دەکات و لە رێگەی فۆرمێکی جیاوازەوە نمایشی دەکات لە پێناو دروستکردنی پرسیارێکی جیاوازدا.
ئەم پرۆژە ماوەی ٩ مانگە کاری تێدا دەکرێت ٧ هونەرمەند بەشدارە تێیدا هەریەک لە (دیدەن، شێڕۆ، هاوناز، گۆڤار، ڕووز، بەهرۆز، ئازەر)
رێکخەری پرۆژە: ئازەر عوسمان
بەڕێوەبەری پرۆژە: شیروان خان
شوێن: ژێرزەمینی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە
بەروار: ٢٧ - ٣١/٣/٢٠١٧
کات: ٤ بۆ ٧ ئێوارە
هاتن بۆ هەمووانە