(١٩٧٠کان-سەرەتای سەدەی بیست و یەک)
هەمیشە هونەرمەندان لەهەوڵی کارکردنبوون لەسەر میدیای نوێ، کەواتە بۆنموونە دەبوو ڤیدۆ و کۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت سەرنجی هونەرمەند ڕاکێشێت بۆ دروستکردنی هونەرێکی ڕەسەن. هەرلەو کارانەی لەسەرەتادا لەنیو یۆرک و ئەڵمانیا لەناوەڕاستی شەستەکاندا کران، تا ئیڤێنتە هونەرییە ئەنتەرنێت-سەنتەرییەکانی سەدەی بیست و یەک، ئەم هونەری نیو میدیایە بەگەلێ شێوازی چاوەڕواننەکرا لەبرەودابوو.
هیس بانتین
بەزۆری بەو ئیشانە بەناوبانگە کە ڕۆڵیان هەبووە لەپێشخستنی بزاڤی ئارت.نێتی ساڵانی نەوەتەکان، هیس بانتین بەشداربوو لەهەندێک میدیای هونەری زۆر جیاواز لەیەکتر لەڕێی ئاکشن و دۆکیومێنتکردن و وێنەوە. ئەکرێت ئەم هونەرمەندە لەخانەی کۆنسێپچوەڵ یان نیو میدیا پۆلێن بکرێت چونکە لەهەندێک کاردا ئایدیا گرنگی زیاترە. هێڵی جیاکردنەوەی هونەری لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە نەهێشت. زۆربەی کارەکانی، لەوانە ئیڕاشنەڵ.ئۆرگ دەربارەی کۆمێرشەلیزم و فیزەبڵیتی و نێتۆرکینە، پرسی سروشتی هێڵی نێوان هونەرو ژیانی وروژاندووە.

تۆڕی سەرتاسەری جیهانی: (The World Wide Web)، زاراوەی هونەری دیجیتاڵ لەهەشتاکاندا داتاشرا، ئەویش کاتێکبوو کە تۆڕی سەرتاسەری جیهانی کرایەوە. لەبنەمادا ئەم تۆڕە لەلایەن تیمۆسی بێرنەرس-لی (د. ١٩٥٥) لەساڵی ١٩٨٩ دروستکرا بۆئەوەی فیزیاناسەکان لەڕێی (European Laboratory for Particle Physics) کاربکەن، میتۆدێکی هاوبەشیپێکردنی دۆزینەوە گرنگەکان و زانیاری بوو لەڕێی کۆمپیوتەری وابەستەکراو بەیەکەوە لەڕێی ئەنتەرنێتەوە. لەوکەسانەی بەرلەهەموو کەس ئەم تۆڕەی بەکارهێنا هونەرمەندەکانبوون، زوو هەستیان بەتواناکانی ئەم تۆڕە کرد بۆگوزارشتکردن لەشتەکان بەشێوەیەک هونەرمەندەکانی پێشوو هەرگیز نەیانتوانیبێت.
'بەبێ وزەی کارەبا، هیچ هونەرێک بوونی نابێت.'
نام جون پایک
'تەکنەلۆژیا بووەتە بەرگێکی نوێی وجوود.
نام جون پایک
پاراستنی هونەر
هەرکە تەکنەلۆژیاو میدیا نوێکان کەوتنە بەردەستی هونەرمەندان، میدیا کۆنەکانی وەک فیلم و کاسێت و هەندێک بەرنامەی تایبەتی تەکنەلۆژی کەوتنە پەراوێزەوەو بەکەرەستەی تر شوێنیان گیرایەوە، ئەمە وایکرد پاراستن و نیشاندانیان لەکارە هونەرییە سەردەمییەکاندا ئەستەمبێت. پارێزگاریکردن هەمیشە لەسەرەوەی کارنامەکانی هونەربوو، ئەمە هەر بەردەوامی هەبوو، بەڵام لێرەدا ململانێ لەسەر میتۆد و هونەری نوێیە.

'دەبێت ڕێگە بدەیت هەوڵی گوماناوی بێتە ناو هونەرەوە. لە دزەکردنی ئەو تۆزە جەنجاڵیەوەیە کە دادەخزێتە ناو مەودای هونەرو هونەری لێوە پەیدا دەبێت – دەبێت لەئامادەباشیدابین تابیانقوازینەوە.'
جاک تێلسن
چڕکراوەی ئایدیا
بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا پێشکەوتوو بۆ بەرهەمهێنانی فۆرمی هونەری نوێ
وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە: هەڵگورد ئەحمەد محەمەد.
مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە.