(١٩٩٠کان-سەرەتای سەدەی بیست و یەک)
لەکۆتایی شەستەکاندا، هاوشانی هەندێک بزاڤی هونەری هەمەچەشن، فۆتۆڕیالیزم لەئەمەریکا سەریهەڵدا، ئەویش لەبەرەنگاری بەرهەمە هونەرییەکانی کۆنسێپچوەڵ و ئەبستراکتەوە سەرچاوەی گرتبوو. بەرهەمە فۆتۆڕیالیزمەکان بێجیاوازی هەموویان نیگاری دەقیق بوون، هەربۆیە کارە تەواوکراوەکان بەئەندازەی فۆتۆ لەڕاستیەوە نزیکبوون. کەم-تازۆر ئەم هونەر بەتاڵبوو لە ئایدیا – مەبەستی هونەرمەندەکان هەرئەوەبوو تواناکانیان بەشێوەیەکی ورد لەبەرهەمهێنانی نیگاری لەڕواڵتەدا-ڕاستەقینە بەرهەم بێنن.
هەرچەندە هایپەرڕیالیزم وادێتەبەرچاو لەفۆتۆڕیالیزمەوە هاتبێتەدەر، بەڵام ئەوەندەی فۆتۆڕیالیزم ڕاستەوخۆو ڕوون خۆی نەدەدا بەدەستەوە. لەکۆتایی سەدەی بیست، هەندێک هونەرمەندی دیاریکراو هاتن بەرەو بەرهەمهێنانی هونەرێک بەئەندازەی فۆتۆڕیالیزم دەقیق و ووردبێت، بەڵام گۆڕانکاری وردو جوزئی لەپێناو گوزارشتکردن لەپەیامی مرۆیی تێدا دەکرا. هەریەکە لەهایپەرڕیالیستەکان بەشێوازی جیاواز کاریان دەکرد و ژمارەیک یەکەی هەمەچەشنیان بەرجەستە دەکرد، لەنموونەیان پۆترێت، دیمەنی سروشتی، دیمەنی شار، فیگەر و دیمەنەکانی ژیانی ڕۆژانە. هەرچەندە ئەو کارانەی بەرهەمدەهێنران وشک و بەتاڵ دەردەکەوتن، بەڵام هەندێکجار بەمەبەست بزوێنەر و زۆرجاریش لەگەیاندنی بابەتە خودییەکان بەئەندازەی ئیکسپرێشینیست بەهێزبوو.
ئاگایی کۆمەڵایەتی: فۆتۆڕیالیزم لەسەرەتاوە لە شەستەکاندا پێکهێنرا، لەهەناوی پۆپ ئارتەوە هاتە دەر، هەربۆیە ڕوگەی کارکردنی بەرەو بابەتە دنیاییەکان بوو، لەوانە بابەتەکانی ژیانی ڕۆژانە و ڕەنگپێدانەوەی تەکنیک و شارەزایی وورد. زۆرجار بەئاگاوە خۆیان لە هەستە-دەرونیەکانی مرۆڤ و بەها سیاسیەکان و ڕەگەزی چیرۆکی لادەدا. بەپێچەوانەشەوە، هایپەڕیالیستەکان پەیوەستبوون بەکەلتوری هاوچەرخ و سیاسەت و دۆزە کۆمەڵایەتیەکان، هەبۆیە لەڕێی کارەکانیانەوە گوزارشتیان لەکۆمەڵێک ئایدیای هەمەچەشن کردووە، لەنموونەیان بێسەرەوبەریی کۆنسیومەریزم ترۆپکی ئازارە دەرونیەکان و گێچەڵەکان بەچینی دەستی کار یاخود هەستیاری و ناسکی فۆرمی مرۆڤ. هەروەک فۆتۆڕیالیزم، ئەو هونەرمەندانەی سەرەتا هایپەڕیالیستیانکرد ئەمەریکی بوون، لەوانە دێنس پیترسن (د. ١٩٤٥)، ڕیچارد ئستێس (د. ١٩٣٦)، ئودری فلاک (د. ١٩٣١) و چاک کلۆز (د. ١٩٤٠). بەهۆکاری ئەوەی کارەکان تەواو و دەقیقن، هەریەکەیان چەنگ مانگێکی ویستووە تا تەواوبن. نیگارەکان بە فڵچەی بچوک دەکرێن و وردورد ڕەنگەکان زیاددەکرێن و پەیکەرەکانیش کەرەستەی جیاوازیان تێدا بەکارهێنراوە. زۆربەی هایپەڕیالیستەکان ڕاستەخۆ لەبەر فۆتۆ نیگارەکانیان دەکێشنەوە بۆئەوەی کارەکان بچنەوە سەر فۆتۆ – بەشێک لەچێژی ئەم هونەر ئەوەیە بینەر دەخاتە دۆخێکەوە کەئایە ئەو کارانە فۆتۆن یان نیگارن، یاخود بەفڵچە و ڕەنگ کراون یان شتی تر، پەیکەرەکانی بەهەمان شێوە بینەر تۆشی گومان دەکات لەوەی پەیکەرەکە ڕاستیە یان دروستکراوی دەستی مرۆڤە.
'بەبۆچونی من نیگارەکان تۆماری ئەو بڕیارانەن کەهونەرمەند داویەتی. ڕەنگە من کەمێک ڕونتر لەخەڵکی ئەمەم کردبێت.
چاک کلۆز
میتۆدە میکانیکەیەکان
هایپەڕیالیزم ئاستێکی بەرزی تەکنیک و دەقیقی دەوێت، بەڵام هاوکات زۆبەی هونەرمەندەکانیش میتۆدی میکانیکی بەکاردێنن بۆ بەرهەمهێنانی کارەکانیان، لەوانە بەکارهێنانی پرۆچێکتەر بۆ دەرخستنی فۆتۆی مەبەست لەسەر کانڤاسەکە و کێشانی ئاوتلاین و وردەکاریەکانی. هەندێکی تریان میتۆدی خانەخانەی نەریتی بەکاردێنن بۆگواستنەوەی فۆتۆکان. زۆربەیان پەمپی تێکەڵکردن و پرژاندنی ڕەنگ بەکاردێنن. زۆرجار لەپەیکەردروستکردندا پۆلیێستە بەکاردەهێنرێت و ڕاستەوخۆ لەمۆدێلەکە دەدرێت.
میتۆدە میکانیکەیەکان
'ناوەڕۆک میدیەمێکی جیایە لەڕێیەوە بینەر دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە ڕیالێتی بەسودوەرگرتن لەتوانای وێنە لەلاساییکردنەوە و ساختەکرن، دواجاریش ڕاستی بگەیەنێت یان نا قایلکەرە.
دێنیس پیتەرسن
چاوەڕواننەکراوەکان: زۆربەی هایپەڕیالیستەکان هونەرێکیان بەرهەم هێناوە تا گوزارشت لەسروشتی هەستەکانیان بکات. ئەم هونەرمەندانە بەهۆی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی وەک ڕژێمە تۆتالیتارییەکان و یەکتر قبوڵنەکردنی ئاینی و ڕەگەزی، چەوساندنەوە و جیاکاری، بێباکی کۆمەڵایەتی هەراسان ببون. وێنەکانی هایپەڕیالیست زۆرجار دەکەونە ململانێ لەگەڵ بینەر بەبەخشینی ئەوەی لای بینەر چاوەڕواننەکراوە. ئەکرێت ئەمە لەڕێی لەپاڵیەکدانانێکی لەگەڵیەک نەگونجاوەوەبێت، یان ڕەهەندێکی چاوەڕواننەکراو یاخود ڕاستیەکی تاڵ کەنەمانوویستووە وەبیری خۆمانی بێنینەوە. بۆنموونە پەیکەرەکانی ڕۆن مییوک، لەوانە دەمامکەکەی ساڵی ١٩٩٧ و پەیکەرە بچووکەکەی باوکی مردووی ساڵی ١٩٩٦-٧، یاخود پەیکەری لەناو جێگە ساڵی ٢٠٠٥، پەیکەری ژنە ڕاکشاوە زەبەلاحەکەی ژێر جێگا کەزۆر لەڕاستییەوە نزیکە، ئائەمانە والەبینەر دەکەن جاریکی تر هەڵوێستەبکەن لەسەر ئەوەی دەیبینن. بەپێچەوانەشەوە، دوان هانسن (١٩٢٥-١٩٩٦)یش، پەیکەری هایپەڕیالیستی هاوڵاتیە ئەمەریکیە ساکارەکانی بەرهەم دەهێنا، بەڵام هەردەم بەپێوانەی حەقیقی مرۆڤبوون و زۆریش لەڕاستیەو نزیکبوون. زۆربەی نیگارەکانی هایپەڕیالیست بە پەمپی-پرژێنەر ڕەنگ کراون، بەڕەنگی ئەکریلیک یان ڕۆنی یاخود هەردووکیان بەتێکەڵی کراون. نیگارەکانی دێنیس پیتەرسن، زۆرجار لەڕووی بینگەییەوە بینەر ناچارت دەکات تێیان ڕابمێنێت زۆرجاریش بینەر هەراسان دەکەن، نیگارەکانی زنجیرەیەکبوون لەپێناو جەختکرنەوە لەسەر دۆزە ئەزییەتدەرەکان لەوانە جینۆسیاد، ئەو ئازارو نائارامییە دەگونجێت بەهۆی ناکۆکیەکانەوە بێت. یەکەی هونەری مشتومڕئامێز بەوپەڕی وردەکارییەوە بەرجەستەکراون، زۆرجار پارچەیان لێکراوەتەوە تابینەر بباتە شێونی ئەوکەسەی دەیەوێت بزانێت ڕاستودروستی هونەرەکە ڕۆن مییوک
پەیکەرەکانی هونەرمەندی ئوسترالی ڕۆن مییوک (د. ١٩٥٨) ئەو نموونانەی دیوی ڕاستەقینەی هایپەڕیالیزمی دەرخستووە. بەپێوانەی جیاجیاو قەبارەی چاوەڕونەکراو، هەندێک جار گەورەتر لەپێونەی ڕاستەقینەی فیگەری مرۆڤ، هەندێک جاریتر بچوکرتر لەو پێوانەیە، دەخرایە بەر دیدی بینەر و دواجاریش دەبوونە هۆی دروستکردنی شۆک لای بینەر. بەبەکارهێنانی سلیکن و پۆلیاستە ڕێزن و پۆلییوریسەین و هەندێک کەرەستەی تر بەشێوەیەک کۆپیکردنی جێگە ئاڵۆز و وردەکان ئاسان بکان، مییوک هەموو وردەکارییە دەقیقەکانی دەردەکردەوە لەوانە چرچولۆچی، تەنکە ڕیش، پەڵەپەڵەی سەرپێست، قژ، هەستی ناواقعیبونی لای بینەر دەورژاند، دایدەچڵەکاندن تاجارێکی تر بیر لەو ڕەهەندانەی ژیان بکەنەوە کەهێشتا دڵنیانین. لە ١٩٩٧ تا ٢٠٠٠، بەشێک بوو لەو پێشەنگا گەڕۆکەی (Sensation exhibition) لە شانشینی یەکگرتوو، ئەمەریکا و ئوستورالیا کرایەوە، هەر ئەم پێشەنگایە ناوبانگی بۆ پەیداکردوو بردییە پێشیپێشەوەی هونەری هاوچەرخ.

پەیکەرەکانی هونەرمەندی ئوسترالی ڕۆن مییوک (د. ١٩٥٨) ئەو نموونانەی دیوی ڕاستەقینەی هایپەڕیالیزمی دەرخستووە. بەپێوانەی جیاجیاو قەبارەی چاوەڕونەکراو، هەندێک جار گەورەتر لەپێونەی ڕاستەقینەی فیگەری مرۆڤ، هەندێک جاریتر بچوکرتر لەو پێوانەیە، دەخرایە بەر دیدی بینەر و دواجاریش دەبوونە هۆی دروستکردنی شۆک لای بینەر. بەبەکارهێنانی سلیکن و پۆلیاستە ڕێزن و پۆلییوریسەین و هەندێک کەرەستەی تر بەشێوەیەک کۆپیکردنی جێگە ئاڵۆز و وردەکان ئاسان بکان، مییوک هەموو وردەکارییە دەقیقەکانی دەردەکردەوە لەوانە چرچولۆچی، تەنکە ڕیش، پەڵەپەڵەی سەرپێست، قژ، هەستی ناواقعیبونی لای بینەر دەورژاند، دایدەچڵەکاندن تاجارێکی تر بیر لەو ڕەهەندانەی ژیان بکەنەوە کەهێشتا دڵنیانین. لە ١٩٩٧ تا ٢٠٠٠، بەشێک بوو لەو پێشەنگا گەڕۆکەی (Sensation exhibition) لە شانشینی یەکگرتوو، ئەمەریکا و ئوستورالیا کرایەوە، هەر ئەم پێشەنگایە ناوبانگی بۆ پەیداکردوو بردییە پێشیپێشەوەی هونەری هاوچەرخ.
چڕکراوەی ئایدیا
سۆپەر-ڕیالیزم لەململانێدایە لەگەڵ بۆچوونی بینەر
وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە: هەڵگورد ئەحمەد محەمەد
مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە.