سولی ئۆن وێب
هونەرمەند حەمید شەریفی نوێترین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی ڤۆکاپێلا.
بەرهەمەکە پێکهاتووە لە ١٤ تراک و ٢ لە کارەکان فۆلکلۆرن، هونەرمەند ئاماژە بەوەدەکات ئەم بەرهەمە نوێیە و شێوازە کار لەسەر دەنگ زیاتر دەکات وەک لەوەی سوود لە ئامێری موزیک یان ئاواز وەربگرێت.
وەک هونەرمەند ئاماژەی پێدەکات ئەم بەرهەمە لە ٪٥ سوودی لە ئامێری موزیک وەرگرتووە.
حەمید شەریفی بناسە
ساڵی 1972 لە شاری سنە لە دایک بووە.
ساڵی 1996 وڵاتی ئیرانی بە جێ هێشتووە وهاتووەتە کوردستانی ئێراق .
ساڵی 1997 لە هەر دوو رادیۆی کوردی و فارسی دەنگی شۆڕش ئەبێ بە بێژەر.
ساڵی 1998 دەست ئەکات بە نووسینی شعری ئازاد و چەن کۆرێک شعری ئەگێڕێت.
ساڵی 1998 کاسێتێک گۆرانی ئەداتەوە دەرەوە کە هەموو میلۆدییەکانی هی خۆین.
ساڵی 2000 کتێبیک شعری بۆ منداڵان ئەنووسێ بە زاراوەی ئەردەڵانی کە ئامادەی چاپە.
ساڵی 2001 دەست ئەکات بە نووسینی شعر لیریک یان شعری گۆرانی کە ئامادەی چاپە.
ساڵی 2004 لە رۆژنامەی رۆژین لاپەڕەێێک وەر ئەگرێت.
ساڵی 2004 لە رادیۆ هاموون بەرنامەییک بۆ خوێندنەوەی شعری کلاسیک و نێۆکلاسیکی کوردی وەر ئەگرێت.
ساڵی 2005 ئەبی بە بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری متمانە.
ساڵی 2006 لە بەشی دێکۆمینتەرتی رۆژهەڵات تێ ڤێ ئەبی بە ئامادە کار و بێژەری فیلمە دێکۆمێنتەکان.
ساڵی 2007 ئەبی بە پەرپرسی پەروەردەکردنی بێژەر لە رۆژهەڵات تێ ڤێ.
ساڵی 2008 دێتە وڵاتی سۆئد.
ساڵی 2010 ئیزنی نیشتە جێ بوون لە وڵاتی سۆئد وەر ئەگرێت و دەست ئەکات بە خوێندنی سەرەتای زمان.
ساڵی 2012 دەست ئەکات بە نووسینی کۆمەڵێک شعرێک بە زمانی سۆئدی کە لە چەن کۆڕ و کۆمەڵی سۆئێدیدا ئەیانخینیتەوە.
لە هەمان ساڵدا بانگهێشت ئەکرێت بۆ کۆنگرەی کانوونی نووسەرانی وڵاتی سۆئد واتە( پێن کلووپی ) سۆئد و هەر لەوێ ئەبی بە ئەندامی ئەو کانوونە.
ساڵی 2013 کۆمەڵە شعرێک بە زمانی سۆئدی تەواو ئەکات.
ساڵی 2013 مەدرەکی بێهیاری وەر ئەگرێت و هەر لەم بەشەشدا کار ئەکات.
ساڵی 2014 خەڵاتی باشترین تێکستی هەڵبژاردە بە ناوی ( سەر ڕەش ) لە کێ بەر کێ فێستیڤاڵی ساڵانەی گۆڤاری 10 TAL لە ژێر تایتێڵی سۆلیداریتێت، وەر ئەگرێت.
کتێبی بەشی شعری هۆنراوە یا هەمان تەرانە ئامادەی چاپە.
کتێبی بەشی شعری ئازادی ئامادەی چاپە.
کتێبی بۆ منداڵان بە زاراوەی ئەرەدەڵانی ئامادەی چاپە.
کتێبی شعری بە زمانی سۆئدی ئامادەی چاپە.
کتێبی وەرگێڕدراوی شعرە سۆئدێیەکانیشی ئامادەی چاپە.
خاون دەیان وتوو وێژە بە زمانی کوردی، فارسی، سۆئدی و عەرەبییە.
حەمید شەریفی ئەکتیڤی سیاسی رۆژنامەوانییە و بە سێ زمانی کوردی و سۆئدی و فارسی خەریکی نووسینە و چەن پرۆژەی هۆنەری و کلتووری بە دەستەوەیە کە بەشێکی بەم زووانە دێیتە سەر ماڵپەڕ و ماسمێدیاکان.
زانیاری زیاتر دەربارەی ڤۆکاپێلا لەم ڤیدیۆدایە