سولی ئۆن وێب
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه كه پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ دوو شه‌ممه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژینگه‌وه پێویسته كاتژمێر 11:00 بۆ 11:02 واته بۆ دوو خوله‌ك بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان بكوژێننه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانیان راگرن.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 5 / 6 / 2017 كه رۆژی جیهانی ژینگه‌یه، به مه‌به‌ستی رێزگرتن له ژینگه و به‌رزراگرتنی ئه‌و یاده، پێویسته شۆفێران له كاتژمێر 11:00 بۆ 11:02 واته ته‌نها دوو خوله‌ك بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان بكوژێننه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانیان راگرن.
سەرچاوە: میللەت پرێس