سولی ئۆن وێب
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی دهۆکێ نێودەوڵەتی بۆ فیلم بە بەشداری لەگەڵ پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی بۆ یەکەم جار پرۆگرامی (نوهات) رادەگەیێنێت کە بریتییە لە پرۆگرامی سا نەی تایبەت بە گەشەپێکردنی پیشەی فلمسازی لە هەرێمی کوردستان.
ئەم پرۆژەیە کۆمەڵێک چالاکی جیا بە خۆیەوە دەگرێت کە ئەم ساڵ وەک سەرەتا بە سازکردنی ٢ وۆرکشۆپ دەستپێدەکرێت لەلایەن راهێنەرانی ئەڵمانی پسپۆرەوە.
راهێنانەکان لە لەبارەی سکرپت نووسین وگەشەپێکردنی بەرهەمەکانە. گەنجانی هەرێمی کوردستان کە لە بواری فیلم و تەلەڤزیۆن کاردەکەن و ئاواتیان زیاتر ئاشنا بوون و شارەزایی یە لە بواری فلمسازی دا، دەتوانن لە ڕێگەی فۆرمی تایبەتی نوهاتەوە داواکاری بەشداربوون تۆماربکەن تا ١/٨/٢٠١٧ کۆتا بەرواری .وەرگرتنی فۆرمەکانە بۆ زیاتر زانیاری سەرەدانی پەرەی نوهات بکەن لە ماڵپەری فێستیڤاڵی دهۆکی نێودەوڵەتی بۆ فلم nuhat.duhokiff.com