سولی ئۆن وێب
١٢٨ ئەندامی ئاکادیمیای ئۆسکار، وڵامی بانگهێشتی سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی"یان دایەوە و پشتیوانی گەرمی خۆیان لە ڕاپرسی خەڵکی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
سینەماکاری ناواری کورد "بەهمەن قوبادی" بە ماوەی زیاتر لە 3 مانگ لە رێگای ئیمەیلەوە بانگهێشتی لە ئەندامانی ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکانی "ئۆسکار" کرد و 128 ئەندامی ئۆسکار، لەوانە: دەرهێنەر، ڕخنەگر، نووسەر، ئەکتەر، بەرهەمهێنەر و ... کە ئەندامانی لێژنەی ژووری ئۆسکارن کە ساڵانە فیلم بۆ ئۆسکار هەڵدەبژێرن و بە ئیمەیل وڵامی ئەم بانگهێشتەی "بەهمەن قوبادی"یان دایەوە و پشتیوانی گەرمی خۆیان لە خەڵکی هەرێمی کوردستان راگەیاند کە نەتەوەی کورد زوڵمی زۆری بینیوە و ئێستاکە کاتی ئەوەیە کە بتوانن وڵاتی خۆیان پێکبێنن و هیوادارین بە ناوی کوردستانی گەورە رۆژگارێک فیلمهایەک بێن و لە ئۆسکار بەشداریی بکەن.
"بەهمەن قوبادی" لە نامەکەیدا بۆ ئەندامانی ئاکادیمیای ئۆسکار دوای نمایشی بەرهەمەکانی لە شاری لۆس ئانجلێسێ وڵاتی ئەمەریکا نووسیوییەتی کە منیش ئەندامێکم لە ئێوە و ئێمەی کورد تا ئێستا ئەم شانسەمان نەبووە کە وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ بەشداری لە ئۆسکاردا بکەین و وڵاتانی دیکە سەربەخۆییان لێوەرگرتووین و چەندین ساڵە کە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەم کە کوردەکان بە بەرهەمەکانیان بتوانن بە نوێنەرایەتی لە نیشتمانی خۆیان بەشداریی لە ئۆسکاردا بکەن بەڵام تاکوو ئێستا ئەو دەرفەتەمان بۆ نەڕەخساوە.
هەندێک لەو سینەماکارانەی کە پشتیوانی خۆیان لە ڕاپرسی خەڵکی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە، بریتین لە: "ئۆلیڤێر ئستۆن" Oliver Stone دەرهێنەری ناوداری سینەما، خاتوو "ئالیسۆن پیل" Alison Pill ئەکتەری کەنەدی، "ویلیام کیلیک" William Kilik، "جاناتان هانشو" Jonathan Hanshow، "ئەلێکساندێر رۆبێنێسکی" Alexandra Robenski، "جان پۆڵاک" John Polak و ... .
"بەهمەن قوبادی" بە هاوڕێیەتی لەگەڵ "ئۆلیڤێر ئستۆن" ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان Busan لە وڵاتی کۆریای باشوورن کە لە ڕۆژانی 12 تا 22ی ئۆکتۆبەری 2017 لە شاری بەندەری بووسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.