سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: شۆڕش محەمەد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی ئه‌مریكا به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له‌فێستیڤاڵی فیلمی باكوری پۆرتلاند له‌وڵاتی ئه‌مریكا ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه رۆژی 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له‌شاری پۆرتلاند كه گه‌وره‌ترین شاری هه‌رێمی ئۆریگۆنی وڵاتی ئه‌مریكایه به‌ڕێوه ده‌چێت".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 3مانگدا به‌شداری له‌زیاتر له 30 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.