سولی ئۆن وێب
هیدیمی نیشیدا هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندازیاره بنكه‌كه‌ی له تۆكیۆیه، هونه‌رمه‌ند له رێگه‌ی كاره‌كانیه‌وه جوانیه‌كانی بۆشایی وده‌رك پێكردنی ژینگه پیشان ده‌دات. ئه‌و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێكهاته‌ی بینایی ساده‌و پرسیاری چۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ جیهانی جوانی په‌یوه‌ندی بكه‌ین ده‌خاته روو. ژینگه‌ی ئینستله‌یشنی كورسیه‌تورته‌كان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی پۆریتۆ له هۆكایدۆ له یابان ئه‌نجامداوه. ده‌ریاچه‌ی پۆریتۆ گوندێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی سروشتی " ئایتۆ" بوو . بۆ ئه‌وان، ده‌ریاچه‌كه هێشتا په‌ناگه‌یه‌كه سه‌ره‌رای ئه‌و گۆرانكاریه كاتیه شڵه‌ژاوه‌ی هۆكایدیۆ ده‌ژین. كورسیه دانراوه‌كان له‌سه‌ر ئاو به بێده‌نگی ئاماژه‌یه بۆ بونی كێڵگه‌یه‌ك كه مرۆڤه‌كان ناتوانن پێی بگه‌ن.