سولی ئۆن وێب
ئه‌م لایه له به‌هه‌شت یه‌كێكه له زنجیره فۆتۆگرافیه‌كان كه له لایه‌ن دوانه‌یی فه‌ره‌نسی فۆرلان 6 ستۆدیۆ دۆوستكراوه. ماثیو و هۆرتنس ئینسته‌له‌یشنێكی جوانیان به ته‌خته دروست كرد له ژێر ئاودا. و به هاوكاری ئالێكس ڤۆیه‌ر كه فۆتۆگرافه‌ر و مه‌له‌وانی ژێر ده‌ریایی ئازاده، هه‌ستان به دروستكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كه دوو كه‌سایه‌تی گه‌راوه‌ی داهاتوو پیشان ده‌دات له‌ناو دارستانێكی یه‌ك ره‌نگ له‌ژیر ئاوی دورگه‌ی هیدرا له یۆنان. هونه‌رمه‌ندان " ئامانجیان له‌م داهێنانه پیشاندانی بۆشایی ئاسمانه له‌خواره‌وه كه رووكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات هه‌روه‌ك جیهانێكی بێ به‌رگری كه پێویسته بدۆزرێته‌وه‌و لێی تێبگه‌ن و پارێزگاری لێبكرێت" .