سولی ئۆن وێب دیزاینەر و بەرهەمهێنەری کۆری و خوێندکار لە زانکۆی ڕۆیاڵ بۆ هونەر (هوانگ کیم) بیری کردەوە بۆ بەرهەمهێنانی دیزاینێکی نوێ کە هاوکاری بێ ماڵەکانی سەرشەقام بدات. ئەم دیزاینە وەک فۆلدەرێک وایەو ئاسان کۆ بکرێتەوەو هەلبگیرێت و شوێن نەگرێت، پاشان ئەم پرۆژەی ناونا کۆکۆن واتە (قۆزاخە). بەرهەمەکە زۆر کێشێکی سووک و قەبارە بچووکی هەیە تا بگونجێت بۆ بەکارهێنان و ئاسان بێت بۆ هەڵگرتن و ئاماژەش بێت بۆئەوەی کە شوێنێکە تایبەت بە نوستن. ئەم پرۆژە لە چوارچێوەی هەڵمەتی مرۆڤایەتی هەموو پێویستیان بە یەکە بیریلێکرایەوە بۆ ژیانێکی باشتر لەو پێناوەدا، هاوکات ئەم بەرهەمە بو بە کارێکی پێکەوەی لەگەڵ شێڵتەری تایبەت بە بێ ماڵەکان. سەرچاوە: Design Boom