سولی ئۆن وێب ئاماده‌كردنی : شۆرش محه‌مه‌د فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی ئیتاڵیا به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له‌فێستیڤاڵی سینه‌مایی گه‌نجانی مارۆنۆ (Marano Ragazzi Spot Festival ) له‌وڵاتی ئیتاڵیا ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات". وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له 27ی تشرینی دووه‌می 2017 ده‌ستپێده‌كات‌و هه‌تا 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت". (بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه. سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه