سولی ئۆن وێب
بە بۆنەی کردنەوەی گالەری لازینک، کە دەکەوێتە ناوچەی مایفیر لە لەندەن، هونەرمەندی بەناوبانگی ستریت ئارت JR لەسەر ئاستی جیهان كارە زەبەلاحەکانی نمایش دەکات، لە ١٢ کانوونی دووەم بۆ ٢٨ شوبات بەردەوام دەبێت. لە ژێر ناوی ( زەبەلاح - لەشی کار )، پێشنگاکە پەیکەری 3D لە کەشێکی کراوە لە خۆ دەگرێت کە لە سەرەتادا بۆ دەورەی یاری ئۆلۆمپیکی ریۆ لە ٢٠١٦ دروست کراوە، کە ئەمەش نوێنەرایەتی جوڵەی وەرزشەوانان دەکات. هەروەها پلانی زیادکراو ،نموونەی سەرەتایی و وێنەکێشان لە خۆ دەگرێت بە شێوەیەک کە هونەرمەند کارەکەی پێ ئەنچام دەدات.