سولی ئون وێب
ئاماده‌كردنی : شۆرش محه‌مه‌د
عه‌بدولوه‌هاب شوانی چاپی دووه‌می كتێبێكی شیعری خۆی به‌ناوی (عه‌شق واته 1+1=1)، چاپ و بڵاوكرده‌وه و له‌ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ یه‌كه‌مجار به ستانداری جیهانی كه له‌هۆتێل چوارچرا له‌شاری هه‌ولێر بۆی ئه‌نجامدرابوو، بۆ ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه واژووی له‌سه‌ر كتێبه‌كه كرد.
عه‌بدولوه‌هاب شوانی له‌باره‌ی كتێبی (عه‌شق واته 1+1=1) ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ی من له‌م كتێبه نووسیومه‌ته‌وه ئه‌زموونی عه‌شقی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه و عه‌شقی ئه‌زموون نه‌كراوی خۆمه، عه‌شق پرۆسه‌یه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه به‌رهه‌م دێت نه‌وه‌ك ئاخاوتنه‌وه".
وتیشی"دوای 7 ساڵ خوێندنه‌وه‌ی قوڵم بۆ بابه‌تی عه‌شق و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و واقیع، چاپی یه‌كه‌م به‌رهه‌م هات و دوای 5 ساڵ دیسان پێداهاتنه‌وه و قوڵبوونه‌وه به‌م بابه‌ته چاپی دووه‌م به‌رهه‌مهات".
ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه "خوێنه‌ران له‌هه‌ر ئاست و به‌ره‌یه‌ك بن له‌عه‌شق له‌م كتیبه خۆیان ده‌بیننه‌وه، ئامانجی من ده‌رخستنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عه‌شق بووه تا هیچ پرسیارێك له‌زیهنی خوێنه‌ر و كه‌سی عاشق نه‌هێڵمه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "بۆ حه‌سانه‌وه‌ی میشكی خوێنه‌ر له‌كۆتایی كتێبه‌كه دوو به‌شم زیاد كرد ئه‌ویش په‌یامی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ داستانی عاشقان".
عه‌بدولوه‌هاب شوانی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌كارگێڕی گشتی"زانـــكۆی دی نـیـمـس فـه‌ره‌نـسـا" نووسه‌ری كتێبه‌كانی (444 شه‌و) و (وه‌زیری ته‌نیایی) و (زمانی دایك) و (عه‌شق واته 1+1=1) له‌گه‌ڵ (7) كورته فیلم و نووسه‌ر و سیناریستی زنجیره درامای (وانه)یه، هه‌روه‌ها (4) كلیپی شیعری هه‌یه، زیاتر له (40) شیعری كراوه‌ته سروود و گۆرانی، دوا به‌رهه‌میشی كورته فیلمی (مێگه‌له) كه باس له‌شوانێك ده‌كات خه‌ون به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بینێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)