سولی ئۆن وێب
بروس بانكر له به‌رلین-مییته هاوس كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ری تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت ، له‌و كاره هونه‌ریانه‌ی هه‌رگیز به‌رچاوت نه‌كه‌وتووه. و به شوشه‌ی ئه‌تریۆم ده‌وره‌دراوه ، و خۆشارگه‌یه‌كی سه‌رده‌می نازی له‌خۆ ده‌گرێت ، پێنج نهۆم له هونه‌ری هاوچه‌رج بڵاوبۆته‌وه به درێژایی 3000 مه‌تر چوارگۆشه. له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2000 ، هه‌ردوو كۆكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ر كریستیان و كارین بۆروس ، ده‌گه‌ران به‌دوای خانوویه‌ك بۆ 700 پارچه له كاره هونه‌ریه هاوچه‌رخه‌كانیان ،ته‌نها له به‌رلین و له سه‌نگه‌رێكی ژێرزه‌مینی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له‌گه‌ڵ مێژوویه‌كی پیس له‌وانه‌یه جێگه‌یه‌كی گونجاو بێت. له‌ناو زه‌به‌لاحێكی رووكه‌شی ، میوانه‌كان گه‌شت ده‌كه‌ن به‌ناو زنجیره‌ك ژووری به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو كه تێیدا كاری هونه‌رمه‌نده ناو گه‌وره‌كانی تێدایه وه‌ك Ai Wei Wei و Olafur Eliasson له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده كه‌م ناسراوه‌كان به‌ڵام به یه‌كسانی له هه‌مان شوێندا. ئه‌گه‌ر ناوه‌كان زه‌به‌لاح بوون له‌سه‌ر پێشانگاكه لێره به‌س نه‌بوو بۆ سه‌رنجراكێشان ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه بۆشاییه‌كان سه‌رنج راده‌كێشن. ئه‌م حانووه له ساڵی 1941 له لایه‌ن نازیه‌كان هه‌روه‌ك شه‌لته‌رێك دروست كراوه ، له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، له‌لایه‌ن سۆڤێت به‌كارهێنراوه تا به‌ندكراووه‌كانی جه‌نگی تێدا دابنێت . له دوابه‌دوای جه‌نگه‌كه‌دا رۆڵێكی باشی كۆگای بینی ـ له كاتێكدا بۆ چنین و پاشان وه‌ك شوێنی میوه‌ی ئیستواییه‌كانی ( ناوخۆیی - له نوكته كه سه‌نگه‌ره‌كه به " به‌نانا بانكر" بانگ ده‌كرا). له شێوازی به‌رلینی نموونه‌یی ، و دوای ئه‌مه كاتێكی ناسك له میوه‌و چنین، ئه‌م شوێنه نادی تنكۆی له خۆگرت به‌هۆی چه‌ند پارتێكه‌وه و ناشرین كردنی ناوی نادیه‌كه له ناوه‌راستی ساڵی 90 كان داخرا ئه‌وه‌ش دواهه‌مین به‌رجه‌سته كردنی بوو. تاوه‌كو ساڵی 2003 هه‌ردوو كریستیان و كارین بۆروس شوێنه‌كه‌یان كری و بۆشاییه پیشه‌سازییه‌كه‌یان كرد به یه‌كێك له رووبه‌ره هونه‌ریه هاوچه‌رخه دیاره‌كان له ئه‌ڵمانیا. بۆ بینینی ئه‌م گه‌له‌ریه پێویسته سێ مانگ پێشتر ناو تۆمار بكه‌یت.