سولی ئۆن وێب جوڵه هه‌میشه به‌شێكی كرداری بووه له دڵی فۆتۆگرافه‌ر پاول فونگ ، له‌نوێترین كاری‌دا و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ دیزاینه‌ر كارلندمۆند تانگ و هه‌ردوو دیزاینه‌ری سه‌ما جۆی بارتۆن و كێنه‌دی جوینه‌ر له دایكبوونیان خوڵقاند.
"له‌دایك بوون" له ئاره‌زووه‌كانی پاوڵ له‌دایك بووه بۆ گرتنی جوڵه‌كان، و روونی كرده‌وه ( بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو من له نزیكه‌وه كارم له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی جیاواز ده‌كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی جیاوازی سه‌ما له له‌نده‌ن و له رێگه‌ی فۆتۆگرافیه‌وه و جوڵه‌كانم پراكتیك ده‌كرد) . گرنگیدانی پاوڵ بۆ گرتنی وێنه‌ی سه‌ماكه‌ران له‌سه‌ره‌تادا له رێگه‌ی سه‌رنوسه‌ری فاشیۆنی سێ ساڵ پێش ئێستا بووه . به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ماكه‌ره‌كان نواندنیان ده‌كرد نه‌وه‌ك مۆدێل بن. پاوڵ " له‌دایك بوون" كه ئه‌نجامێكی دوورودرێژی داهێنه‌رانه‌یه كاتێك شوێن سه‌رنوسه‌ره‌كه كه‌وت. ئه‌مه‌ش زنجیره‌یه‌كی فۆتۆگرافی به‌رده‌وام ده‌ستنیشان ده‌كات كه تێیدا جوڵه و سه‌ما ئاشكرا ده‌بن. كاریگه‌ری پیینه باوش ‘Le Sacre du Printemps و ئارتشان خان "Vertical Road رێگای ستونی" زۆر به ئاشكرا دیاره له دیزاین كردنی سه‌مایه‌كی ده‌ربرانه و به مانا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز له سه‌مای له دایك بووندا. له‌و كاتانه‌ی هه‌رگیز نیشانی ناده‌ن، نیشتنه‌وه‌ی قورس له ژماره‌ی بازدان، سه‌ره‌رایی مانه‌وه‌یان به جێگری له چوارچێوه‌كانیان، و ده‌سته‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون ده‌فرن و له‌شه‌كانیش بادراون. سه‌مای له‌دایك بوون گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتنی گه‌نجه‌كان نیشان ده‌دات له رووی ده‌ربرین و جوڵه‌كانیانه‌وه. سه‌مای له‌دایك بوون له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر پاوڵ و سه‌ماكه‌رانی به توانا جۆی بارتۆن و كێنه‌دی جوینه‌ر دیزاین كراوه، هه‌روه‌ها سه‌ماكه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر چوارده‌ور. له دایك بوون له چوار كور و چوار سه‌ماكه‌ری كچان پێكهاتووه و دژی یه‌كتر كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی نه‌گومجاو دروست بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش غه‌لبه‌غه‌لب و بێسه‌روبه‌ره‌یی و ئازادكردنێك له سه‌ره‌تادا چوارده‌ورده‌گرێت. له‌كاتی ئێستادا له دایكبوون پێشكه‌ش به بینه‌ر نه‌كراوه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ، ته‌نها ده‌توانرێـت له رێگه‌ی چوارچێوه‌ی كامێراوه ته‌ماشا بكرێت ، هه‌ر به ته‌واو بوونی زنجیره‌كه پێشانگایه‌ك ده‌بێـت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه پێشكه‌ش بكرێت و سه‌ماكه‌ران سه‌ماكه‌یان پێشكه‌ش به بینه‌ره‌كانیان بكه‌ن.