سولی ئۆن وێب
هونه‌رمه‌ند هه‌مه‌جۆر پسپۆريی Miguel Rothschild كار ده‌كات له كۆمه‌ڵێكی به‌رفراوان له په‌یكه‌رتاشی شوشه و چنین. له هه‌ندێك له كاره نوێكانیی هونه‌رمه‌ندی ئه‌رجه‌نتینی شه‌پۆلێكی هێواشی زه‌ریای گرتووه‌و به شێوه‌ی ئه‌نیستله‌یشن پێشكه‌شی كردوه به شێوه‌یه‌كی راگیرانه. كاره‌كه‌ی به ناونیشانی Elegy and De Profundis واته لاواندنه‌وه و له قوڵاییه‌وه. هه‌ردوو كاره هونه‌ریه‌كه وا ده‌رده‌كه‌ون كه یاری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌رك پێكردن و بینینی بینه‌ر، كه وا ده‌رده‌كه‌ون شه‌پۆل بن یاخود قاشێك بێت له ئاسمان. ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌زوولانه‌ی كاره هونه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگۆتووه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تیشكی خۆر یاخود باران بێت و دێته‌خواره‌وه.