سولی ئۆن وێب
سولی ئۆن وێب وەک یەکەمین وێبسایتی سەرهێڵی کلتوری لەسەر ئاستی کوردستان، لە نوێبونەوەداو وەرزیکی نوێدا خاوەنی پێشووی سایتەکە دەستبەرداری سایتەکەبوو، بۆ ئەم مەبەستەش (تافان نەجات) بووە خاوەنی ئیمتیازو سەرنووسەری سایتەکە.
سولی ئۆن وێب لە ١/٩/٢٠١٤ وەک یەکەمین سەرهێڵی کلتوری دەستی بە کارەکانی کرد و لەلایەن ئازەر عوسمان ەوە دامەزرێنرا، ستافی کارکردنی سەرەتا و دامەزراندن پێکهاتبوو لە ئازەر عوسمان: خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری جێبەجێکار ڕێناس حەسەن: سەرنوسەر، شاد کامەران: بەڕێوەبەری هونەری، شیروان خان: ڕاوێژکار.
هاوکاران و پەیامنێران: شاکار غەریب، هەڵوان سەباح، دیاکۆ غەریب، ڕاز حەسەن، تافان نەجات، سایتی سولی ئۆن بە هۆکاری سەربەخۆیی بوون پێگەیەکی کلتوری چەندین قۆناغی جیاوازی بە خۆیەوە بینی هەر لە نەبوونی بودجەو بارودۆخە یەک لە دوایەکەکانی ناوچەکە، هەروەک چۆن کلتوریش هەمیشە لە پاشکۆدا بووەو مامەڵەیەکی جیاوازی بۆ کراوەو ئەم سایتەش پەیوەست نەبووە بۆ هیچ دامەزراوەو لایەنێکەوە بۆیە هەمیشە قورسایی گەورە لەئەستۆی کارمەندان و هاوکاران و خۆبەخشانی سایتەکەمان بووە.
شیوازی کارکردنی وێبسایتی سولی ئۆن بەش بەش بووە و هەر بەشێک سەربەخۆیی تایبەتی خۆی هەبووە لە کارکردن لە ماوەی ساڵێکی کارکردنیدا ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ بەڕێوەبەری بەشی سینەما هەژار عوسمان بووەو دواتر بووە پشتیوان کەمال کە ماوەی سالیک ئەرکی بەڕێوەبەری بەش و هاوکاری چەند بەشێکی کەی بینیوە، ئاراس عەبدولا وەک بەرێوەبەری بەشی شانۆ و پەیامنێرێکی چالاک کاریکردووە، ژیوەر جەوهەر و لاژە تەها وەک دوو نوسەری چالاک بەردەوام لەگەلمان بوون.
دواتر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ شیروان خان وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەستنیشانکرا، تافان نەجات وەک بەرێوەبەری نوسین، هەروەها هۆکاری نەبوونی بودجەو دابرانی ستافەکەی شێوازی کارکردنی پێگەکەمان گۆڕانکاری بۆخۆوە بینی.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ ەوە تافان نەجات وەک بەرێوەبەری سایت و سەرنوسەر ئەرکی تەواوی سایتەکە لەئەستۆی بووە، بە هاوکاری خۆبەخشان و نوسەرانی پێگەکەمان کە بە پێویستی دەزانین سوپاسی تایبەتی هەول و ماندووبونیان تەواوی نوسەران و هاوکارانی پێگەکەمان بکەین.
ئازەر عوسمان: دامەزرێنەر و خاوەن ئیمتیازی پێشووی سولی ئۆن وێب ڕایگەیاند، سولی ئۆن وەک یەکەمین وێبسایتی کلتوری دەستی بە کارەکانی کرد بە هاوکاری هاوڕێیان و خۆبەخشان و دلسۆزانی بواری کلتور بە گشتی، بۆ ئەو سەرەتاش بە پێویستی دەزانم ئاماژە بەو لایەنانەبەم کە هاوکارمان بوون لە سەرەتادا (ناوەندی تەلاری خیزانی، کۆمپانیایی عێراق کۆم، کۆمپانیایی کناوف، ماڵی چالاک، گروپی سولی ئۆن).
ئازەر ووتی بە پێویستی ئەزانم ئاماژە بەوە بکەم ساڵی ٢٠١٥ بڕیارماندا پێگەکە ڕێکخراوی کلتور و گەشەپێدانی بەردەوام سپۆنسەری سەرەکی بێت لە چوارچێوەی کارکردن لە بواری کلتور و هەروەها کارگەی جگەرەدا کە وەک پرۆژەیەکی کلتوری کاری لەسەر دەکرێت لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە، بەلام بە شێوەیەکی بچر بچر و پابەند نەبوون بە کارەکانیانەوە لەلایەن بەرێوەبەری ڕێکخراوەکەوە بۆیە سولی ئۆن وێب ئەو مامەڵەی هەڵوەشاندەوە.
هەروەها سوپاسی هەموو هاوڕێ نوسەر و هونەرمەند و خۆبەخشانە ئەکەم کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە پێشوداو و هیوادارم هەمیشەش هاوکار بن چونکە ئێستا وەرزێکی نوێیەو سەردەم و کاتێکی نوێترە و ستافێکی نوێیە بۆ کارکردن و پیرۆزبایش لە خاتوو تافان ئەکەم بۆ ئەو ئەرکە قورسەی گرتویەتیە ئەستۆ، من وەک خاوەن ئیمتیازو دامەزرێنەر ئەم پێگەیە پێشکەشی بەڕێزیان ئەکەم و تەنها وەک کەسێکی خۆبەخش و هاوکار ئەمێنمەوە ئەگەر پێویستیان پێمبوو.
تافان نەجات: لە دایکبووی شاری سلێمانیە
کۆلێژی هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە
بەشداری چەندین چالاکی و پرۆژەی هونەری هاوچەرخی کردووە.
سەرەتای کاری ڕۆژنامەنووسی لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بووە و ٢٠١٣ تا داخستنی ڕۆژناکەمە بەردەوام بووە.
٢٠١٤ دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری ژن بووە.
چەندین وۆرکشۆپ و سیمیناری تایبەت بە کاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی نوێ بینیوە.
ئێستاش خاوەندارێتی و سەرنوسەری سولی ئۆن وێبە.