سولی ئۆن وێب
ئاماده‌كردنی: مه‌نسوور جیهانی
فیلمی سینه‌مایی "سه‌فه‌ر" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" سینه‌ماکاری عێراقی له به‌شی "ده‌رکه‌وتنی رۆژهه‌ڵات"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌چێته سه‌ر په‌رده.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، فیلمی سینه‌مایی "سه‌فه‌ر" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" و به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی وڵاتانی عێراق، که‌نه‌دا، ئینگلته‌را، فه‌ڕه‌نسا، قه‌ته‌ر و هۆڵه‌ندا؛ له به‌شی "ده‌رکه‌وتنی رۆژهه‌ڵات"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌چێته سه‌ر په‌رده.
ئه‌م فیلمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئاسیایی له فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر رکابه‌ری ده‌کات و به پێی دوایین به‌رنامه داڕێژییه‌کان،"محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" به هاوڕێیه‌تی دوو ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م فیلمه له‌م فیستیڤاڵه‌دا ئاماده ده‌بن.
له فیلمی "سه‌فه‌ر" به دوای چیرۆکی که‌سێک به ناوی سارا ده‌که‌وین که له به‌ره‌به‌ری ئه‌نجامدانی کارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو دایه که روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی پێشبینی نه‌کراوی سه‌یر و سه‌مه‌ره، ده‌رفه‌تی تێڕوانینی ئه‌گه‌ری ده‌ره‌نجامه‌کانی کرده‌وه تێکده‌رانه‌که‌ی بۆ ئه‌و پێک ده‌هێنێت.
درامی تره‌یله‌ری 82 خوله‌کی "سه‌فه‌ر" چواره‌مین فیلمی چیرۆکیی بڵیندی "محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی"یه که سێ فیلمی به‌ڵگه‌یی بڵیندیش له کارنامه‌که‌یدا ده‌بیندرێت. "سه‌فه‌ر" که به بوودجه‌یه‌کی یه‌ک میلیۆن دۆلاری به‌رهه‌م هێنراوه، له یه‌که‌مین نمایش‌کردنی خۆیدا له ساڵی 2017 له به‌شی "سینه‌مای هاوچه‌رخی جیهان" له چله‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرێنتۆ" له وڵاتی که‌نه‌دا چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
"محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" له ساڵی 1978ی زایینی له شاری به‌غداد له دایک بوو. ئه‌و که
به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ره له به‌شی فیلمسازیدا له له‌نده‌ن خوێندنی ته‌واو کرد. ئه‌و له‌به‌ر فیلمه‌کانی "خه‌ونه‌کان" (ساڵی 2006، یه‌که‌مین فیلمی بڵیند)، "کوڕی بابل" (ساڵی 2009) و "لیمه‌کانی بابل" (ساڵی 2013) زیاتر له فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی ده‌ناسرێت. هه‌ڵبه‌ت "محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" چالاکییه سینه‌ماییه‌کانی وه‌کوو وێنه‌گری سینه‌ما و له ساڵی 2003ی زایینی به کورته فیلمی "ژماره 438" ده‌ست پێ‌کرد و بێجگه له‌وانه، کاری مۆنتاژ کردنی فیلمیشی له ئه‌ستۆ دایه.
"محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی" که تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ به فیلمه‌کانی بۆ فیستیڤاڵه جۆراوجۆر و پڕبایخه‌کانی جیهان، له‌وانه؛ به‌رلین، کارلۆویواری، وه‌رشۆ، ساندێنس، ترایبکا، رۆتێردام، سیاتێل، ئێدینبرۆ، شه‌وه ڕه‌شه‌کانی تالین، سکرین ئاسیا پاسیفیک، ئیستانبول، قاهیره، برۆکلین و چه‌ندانی دیکه ئاماده بووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراوجۆریشی به‌ده‌ستهێناوه، پێشتریش له ساڵی 2011ی زایینی به "کوڕی بابل" بۆ وڵاتی ئێران و فیستیڤاڵی فیلمی فه‌جر هاتبوو.
