سولی ئۆن وێب
هونه‌رمه‌ندی پۆڵه‌ندی Karina Smigla-Bobinski تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گه‌وره ده‌داته هونه‌ری وێنه‌كێشان به به‌كارهێنانی ADA ، ئامێرێكی هه‌ڵئاوساوی گه‌وره‌ی وێنه‌كێشان. پركراو به گازی هیلیۆم، ADA زۆر به ئازادانه ده‌روات و سه‌رده‌كه‌وێت، كه به نوكی تیژی خه‌ڵوزه داریه‌كان له كاتی سه‌ركه‌وتن و رۆشتن هێڵی تایبه‌ت به خۆی بكێشێت له‌كاتی گه‌رانی به ژووره‌كه‌دا. هێماو شێوه‌ی درامی زیاتر دروست بوو كاتێك مرۆڤ تێكه‌ڵ به كاره‌كه كرا. كاره‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له میونخ - ئه‌ڵمانیا دانرابوو.
هونه‌رمه‌ند ADA وا باس ده‌كات " كه گۆی زه‌وی كارده‌كات بۆ دروست كردنی كۆمه‌ڵێك له هێڵ و خاڵ، كه بێ ژمار ده‌مێنێته‌وه له توندی و ده‌ربرین و شێوه‌ی، هه‌رچه‌نده گران بێت ، میوانه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كه كۆنترۆڵی ADA بكه‌ن و بیهاوێژن و بیخولێننه‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌وڵ بده‌ن بیگۆرن ، هه‌ربه‌زووی تێبینی ده‌كه‌ن كه ADA نوێنه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه، و دیواره سپیه‌كان به وێنه‌و نیشانه پرده‌كاته‌وه".
هونه‌رمه‌ند كارینا ADA هاوپۆل ده‌كات هه‌روه‌ك بایۆتێكنه‌لۆجی و رێز ده‌دات بۆ ئه‌و كارانه‌ی رابردووی ئه‌نجامی داوه به‌شێوه‌ی كۆمپیوته‌ر. و هه‌روه‌ك كاریگه‌ریه‌ك ئاماژه به Ada Lovelace ،Jean Tinguely و Vannevar Bush ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان له كراكوف و میونیخ . كاره‌كانی كه پێك هاتووه له په‌یكه‌ری جوڵاو و كاركردنی شانۆیی جۆراو جۆر له چل و پێنج وڵاتی جیاوازدا نمایشكراوه. بۆ یه‌كه‌مجار ADA یه‌كه‌م كاریه‌تی به زمانی ئه‌لیكترۆنی ، و له ساڵی 2011 له فسایڤاڵێكی سان پاولۆ نمایشكراوه‌و له‌وكاته‌وه به جیهاندا گه‌شت ده‌كات.
ADA at Muffathalle from Karina Smigla-Bobinski on Vimeo.