سولی ئۆن وێب هونه‌رمه‌ند ئه‌لین برانت ئاهه‌نگ ده‌گێرێت به كه‌سانی ته‌مه‌ن جیاواز و ره‌گه‌ز جیاواز له رێگه‌ی چنین له‌سه‌ر وێنه جوانه‌كانی. هونه‌رمه‌ند ده‌ست ده‌كات به وێنه‌گرتنی ره‌ش و سپی تاكه كه‌سه‌كان. پاشان ده‌ست ده‌كات به رازاندنه‌وه‌یان به هێڵی بازنه‌یی له گوڵ و گه‌ڵا و ئه‌و هێڵانه‌ی كه له شێوه‌ی مێون. چنینه‌كان به ره‌نگی كراوه چنراون كه زیاتر ره‌نگی ره‌ساسی و تۆنه‌كانین له‌سه‌ر وێنه‌كه، كه ئه‌مه‌ش رووناكی ده‌خاته‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان و به‌شێوه‌ی شاشه‌یه‌كی چاوله‌سه‌ر و سه‌رنجراكێش به‌ده‌رده‌كه‌وێت.