سولی ئۆن وێب
یه‌كه‌م نمایشی تایبه‌تی گه‌یلان عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل له‌٩ تا ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨
رۆژی یه‌كه‌م له‌كاتژمێر ٤ی ئێواره‌بۆ ٦ی ئێواره‌كراوه‌یه.
رۆژانی دواتر له‌٢ی دوای نیواڕۆ تا ٦ی ئێواره‌كراوایه.
نمایه‌شه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٠ كاتژمێره له سێ ڕۆژدا.
شوێن: سه‌نته‌ری كلتوری قه‌ڵای هه‌ولێر
جۆری نمایش: ڤیدیۆ ئاڕت
ناوه‌ڕۆك:
خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان كاره‌كانم جه‌نگه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فۆرمێكی تراژیدی له‌كاره‌كانم ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، لێره‌دا له‌رێگه‌ی ڤیدیۆه‌چه‌ند بابه‌تێكی زیندووی ئه‌مڕۆ به‌فۆڕمێكی هونه‌ری نیشان ده‌ده‌م. گرنگترین خاڵ له‌كاره‌كانم ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه‌له‌نێوان ڤیدیۆكان و مه‌تریاله‌به‌كارهاتووه‌كانن، من كه‌رسته‌گه‌لێك وه‌ك شاشه(ئێكران) به‌كارده‌هێنم په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌بابه‌ته‌كه‌وه‌هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی‌به‌ركه‌وتنێك له‌نێوان بینه‌ر و كاره‌كان درووست بكات.
ناو و كۆنسێپتی كاره‌كان:
- كۆچ
ئاواره‌یی و كۆچ ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له قه‌یرانه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، كوردیش له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به هۆی خراپی ستراكچه‌ری سیاسیی و ئابوورییه‌وه ناچار بووه زێدی خۆی به‌جێبهێلێت و ملی رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی نادیار بگرێته به‌ر، چونكه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به پاسه‌پۆرت سه‌فه‌ر بكات یان خاوه‌نی پاسه‌پۆرتی وڵاتی خۆی نه‌بووه. بابه‌تی ئه‌م كاره‌م تیشكخستنه سه‌ر سووچێكی ئه‌م تراژیدیایه‌یه، خنكان و نقومبوونی خه‌ڵكی بێ‌تاوان،ئه‌وانه‌ی كه ته‌نیا ده‌یانه‌وێت له سووچێكی تری دونیادا بژین و هیچی تر! به‌ڵام له لایه‌ن بانده‌كانی بازرگانی به مرۆڤ و رێگری كردنیان له لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه سوێراوی ده‌ریاكان جامی ژه‌هری مه‌رگیان پێ ده‌نۆشێت.
- سور و ره‌ش
نه‌وت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ئه‌مڕۆ بووه‌ته به‌ڵاو ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی. وڵاتانیی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانیی ڕانتی خۆر rentier state له‌ژووره‌تاریكه‌كاندا گرێبه‌سته‌كانیان واژوو ده‌كه‌ن و وڵاتیش ده‌بێته‌قوربانیی ده‌ستی شه‌ڕی ناوخۆیی و هێزی رادیكاڵی ئاینی و چه‌نده‌ها هێزی به‌ربه‌ری تر له‌پێناو به‌تاڵبردنی نه‌وتی وڵات و گیرفان پڕكردنی ڕانتی خۆره‌كان. هه‌ربۆیه‌نه‌وت له‌كوشتار و كاولكاریی زیاتر هیچ شتێكی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دیاری بۆ خه‌ڵكه هه‌ژار و به‌ش مه‌ینته‌كه‌ی نه‌هێناوه.
- ته‌نها مردووه‌كان كۆتای جه‌نگ ده‌بینن
ئه‌حمه‌دی شاملو ده‌ڵێت: "هه‌موو ترسی من، مردن له‌وڵاتێكه كه هه‌قده‌ست و پاداشتی گۆڕه‌كه له‌به‌های ئازادی مرۆڤ زیاتر بێت".... ئه‌مرۆ مرۆڤ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك زیاتر رووی دڕه‌نده‌یی و به‌ربه‌ریه‌تیی خۆی ده‌رخستووه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئایدۆلۆژیا ساخته‌كانیی سه‌رده‌مه‌وه مه‌فهومێكی تریان [شه‌هید، نه‌مر] بۆ مردن پێبه‌خشرا و ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانیی جه‌نگ كران، ته‌نیا له‌و شوێنه‌ی مه‌رگدا له‌پووچی هه‌موو شتێك تێگه‌یشتن.
- شێتگیری
لێره‌دا هاوار ده‌كوژرێت پێش ئه‌وه‌ی له‌دایك بێت. ژن و پیاو له‌كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری چیتر دوانه‌ی زاڵم و
مه‌زڵووم نین، به‌ڵكوو هه‌ردووكیان قوربانین، قوربانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات به‌مانا (فۆكۆییه‌كه‌ی)، ترادیسیۆن و فۆرمه‌كانیی تری چه‌پاندن. بۆیه ژن - پیاو هاوار ده‌كه‌ن كه‌واته هه‌ن و ته‌سلیم نابن.
- هه‌میشه ئازار ده‌چێژین
گریان تاكه چه‌كی ده‌ستمانه، هه‌میشه هۆكارێك ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازار بچێژین و بگرین. په‌لاماره یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و له‌ناوچوون، جگه له چه‌ند دڵۆپێك فرمێسك هیچ تریان بۆ ئێمه جێنه‌هێشت.
بیۆگرافی:
گه‌یلان عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل، له‌دایكببوی ساڵی ١٩٨٣ له‌شاری هه‌ولێر، په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ری له‌هه‌ولێر له‌ساڵه‌كانی ٢٠٠٦-٢٠١٠ ته‌واوكردووه. بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵی ٢٠١٧ به‌ده‌ستهێناون. ئه‌ندامی رێكخراوی باڵنده‌بارانی فه‌ڕه‌نسییه. چه‌ندین نمایشی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه.

