وەرگێڕانی: ساسان
کوڕێک لەباوکی ئەپرسێت:" بەڕاست سیاسەت چیه" ؟.
له ویادا باوک ئەڵێت؛"زۆرباشه،کووڕم،شتێکی زۆرئاسانه.
تەماشاکه،من پارە ئەهێنمه ماڵەوە، کەواته من سەرمایەداریم.
دایکت ئیدارە بەپارەکەوەدەکات،کەواته ئەو حکوومەته.
باپیرت چاودێری ئەکات، تاوەکوو دڵنیابێت که هەمووشتێک لەشوێنی خۆیدایەتی،کەواته ئەو(ڕێکخراوی کرێکانه).
کچه خزمەتکارەکەشمان (چینی کرێکارانه).
ئێمه هەموومان تەنها یەک مەبەستمان هەیه،ئەویش خۆشی تۆیه.کەواته (تۆمیللەتی).
براکەت، کەهێشتا بچکۆلەیه،ئەو (داهاتووە).
تێگەیشتیتت،کووڕم؟"
کووڕە بیرێکی لێ ئەکاتەوەو داوا له باوکی ئەکات، تاوەکوو سبەینێ کاتی بداتێ.
له شەودا لەخەو خەبەری ئەبێتەوە،چونکه برا بچکۆلەکەی خۆی پیسکردووە و بەهەموو هێزی بەخراپی هاوارئەکات .لێرەدا نازانێت چی بکات، ئه چێته ژووری نووستنی دایک و باوکی. بەتەنها دایکی ئەبینێت وابه قووڵی خەوی لێکەوتووە که ئەم ناتوانێت خەبەری بکاتەوە. ئەڕواته ژووری خزمەتکارەکه، ئەبینێت باوکی لەگەڵ ئەوکچەدا خەریکی ڕابواردنە.لەکاتێکدا باپیری له په نجەرەکەوە بەدزییەوە چاودێری دەرەوە ئەکات.هه موو بەجارێک وا سەرقاڵن،کەبه هیچ جۆرێک ئاگادارنین،کەئەو منداڵە بچووکه لەبەردەم قەڕەوێڵەکەیدا وەستاوە. دواجار ئەمیش بڕیارئەدات، لەم هەموو بەڕەڵاییەدا دووبارە بچێتەوە بنوێت.
بۆ ڕۆژی دوواتر باوک له کووڕەکەی ئەپرسێت، کەئاخۆ ئەتوانێت بەدە ربڕینێکی خۆی بۆی ڕوونبکاتەوە که سیاسه ت چییه.
" بەڵێ "کووڕە به باوکی ئەڵێت، " سەرمایەداری چینی کرێکاربەکارئه هێنێت و ڕێکخراوی کرێکارانیش تەنها تەماشائەکات ، لەکاتێکدا حوکمە ت خەویلێکەوتوو.میللەتیش بەتەواوی پشتگووێخراوە و داهاتووش لەناو گوودایه.
ئەمەیه سیاسەت.