دوو دراوسێم هەیە

04/09/2018    12:28

دوو دراوسێم هەیە 


Têkst



نوسینی: ساسان

دوو دراوسێم هەیە
یەکێکیان پەچە لەسەرە، ئەوی تریان ژنە ئه ڵمانێکی ئاساییە
بۆ من زۆر ڕوونە کە ناتوانم دەمووچاوی ئەوەیان ببینم کە پەچەی لەسەرە
بەڵام کاتێک کە بە ژنەکەی تر ئەگەم، هەستێکم لەلا دروست ئەبێت، کەوا ئەویش بە جۆرێک ڕووی داپۆشیوە.
ئەم بە هەموو شێوەیەک نیگای چاوەکانی دوورئەگرێت وزۆرترین بەرگری پیشان ئەدات،کە ئارەزووی ئەوەم تیائەکوژیت، بیبینم.
لەڕێ ی نیگاکانیەوە زۆرلەچاوەکانم ئەکات کە بەوە ڕابێن. کە ئەو نەبینن.
ئە و هەوڵەدات شتێکم نیشان بدات، کە من ناتوانم بیبینم، یاخود هەوڵەدات شتێکم لێ بشارێتەوە، کە والەبەر چاومایە
لەگەڵ کاتدا من خۆم وا لەگەڵیا ڕائەهێنم، کە دەم وچاوی نەبینم
لە ئیستایا کاتێک ئەیبینم، ئەزانم: کە ئەمە ئەو ژنەیە، کە حەزناکات بمبینێت،
ئەو ژنەیە کە من نابێت بیبینم. 









هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw