سولی ئۆن وێب ئەم مۆزەخانەیە ٦ لقی هەیە، لەسەر ٥ لوتکەی شاخی جیا جیا و بە ناوی جیاواز. ئەم لقەیان ناوی تەواوی Messner Mountain Museum Corones لەسەر لوتکەی شاخی کغۆنپلاتزە لە سنووری ئیتاڵیا و ئەڵمانیا. تەلارسازەکە زەهــا حــەدیدی کۆچکردووی هەمیشە زیندووە. مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٥ تەواوبووە. خاوەنی هەر شەش لقەکەی ئەم مۆزەخانەیە یەکێکە لە بەناوبانگترین شاخەوانەکانی جیهان بە ناوی ڕەینهۆڵت مێسنێر و یەکەم کەس بووە بە بێ یارمەتی ئۆکسجینی بۆتڵکراو گەشتۆتە سەر لوتکەی ئــێـڤــرست ،خاوەنی چەندین ژمارەی پێوانەیی ترە. مۆزەخانەی مێسنەر ماونتنی کۆرۆنیسە ٢٢٧٥ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. پرۆژەی هاوبەشی سولی ئۆن وێب & پێگەی هونەر و تەلارسازی