سولی ئۆن وێب دەنگبەری بوناکۆ ناوی بەرهە نوێکەی ناوەندی دیزاینی نیندۆیەو لە وڵاتی یابان بەرهەم هاتووە لە ویلایەتی ئوموری، ئەم دەنگبەرە لەگەڵ بینینی یەکەمدا توشی تێڕامانێکی جیاواز دەبیت لە کاتێکدا دەبینی لە توڵی دار پێچراوە. ئەم دەنگبەرە بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دروستکراوەو هەروەها بەرگەی پیاکێشان و زەبری توندیش دەگرێت، گەشەپێدەرانی ئەم دیزاینە هەڵبژاردەیان لەسەر ئەوە بو بە پێچانەوەی ئەم دەنگبەرە بە داری چنار هۆکار دەبێت بۆ دەنگێکی جیاواز و ڕەسەن. بەدەر لە جوانی لەم دیزاینە نوێیەدا کارامەیی و گەڕانێکی بەرچاو دەبینی لە بەرهەمهێنانیدا کە لە هەموو ڕوویەکەوە بیری لێکرابێتەوە لەگەڵ بەرگە گرتنی بە هەموو کەشو هەوایەک. شیوەی دیزاینی ئەم بەرهەمە ئەکرێت بگۆڕێت چونکە بنکەکەی جێگیر نییەو توانای گونجانی هەیە لەگەڵ قەبارەی دروستکراو بۆی.