ڕێژه‌ن جه‌مال
له‌یه‌كێك له‌دیمه‌نه‌كانی فیلمه نوێیه‌كه‌ی برایانی كۆین (جۆیل و ئیسیان كۆین)، به‌ناوی (هۆنراوه فۆلكلۆرییه‌كانی به‌سته‌ر سكره‌گس) كه دیمه‌نێكه به‌قوڵیی كار له ده‌روونی بینه‌ران ده‌كات، به‌ڵام په‌یامێكی توندیشی پێیه بۆ چۆڵكردنی شوێنی (شانۆی جدیی) بۆ شانۆی (ساده‌وساكار و ئاسانبه‌ده‌ست).
دیمه‌نه‌كه باس له‌دوو هونه‌رمه‌ند ده‌كات، كه به عه‌ره‌بانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكه‌وه شاره‌و شار ده‌گه‌ڕێن و نمایشه‌كانیان پیشانی بینه‌ران ده‌ده‌ن، "هاریسۆن" كه هه‌ر چوار په‌لی له‌ده‌ستداوه، به‌توانایه‌كی ئه‌فسانه‌یی له‌ده‌نگیدا (قه‌سیده‌كانی شیلی، چیرۆكه‌كانی ته‌ورات‌و كاره‌كانی شێكسپیر) نمایشده‌كات، ئه‌و به‌شه‌ی ناو فیلمه‌كه ناونراوه "تـكـتی ژه‌مه‌خواردن"، ئه‌وه پیشانده‌دات كه ئه‌و شانۆ گه‌ڕۆكه‌ی ئه‌وان هه‌رچه‌نده نمایشه‌كانیشی قوڵن‌و له‌ئاستێكی به‌رزدان، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی ته‌نیا به‌شی یه‌ك قاپ شۆربا ده‌كات، هه‌ندێك كاتیش بینه‌ران وه‌ڕزده‌كات‌و ته‌نانه‌ت خه‌ویشیان لێده‌كه‌وێت.
تا دێت داهاتی ئه‌و نمایشانه له‌كه‌می ده‌دات كه هاریسۆن بۆ بینه‌رانی ده‌كات، ئێواره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ گه‌ڕۆكه‌كه كه (لیام نیسۆن) ڕۆڵی ده‌بینێت، نمایشێك ئه‌بینێ، كه "مریشكێك" له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی بینه‌ران لێی داواده‌كه‌ن جێبه‌جێی ده‌كات و نمایشه‌كانی ئه‌و مریشكه، بینه‌ر و داهاتێكی زۆر باشیشی هه‌یه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و مریشكه له‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كڕێت، دواتریش له‌سه‌ر ڕووبارێك عه‌ره‌بانه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێنێت و هاریسۆن فڕێده‌دات ناو ڕووباره‌كه‌وه.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی ناو فیلمه‌كه‌ی برایانی كۆین، زۆر به‌ڕوونی مه‌رگی شانۆی قوڵ‌و جدیی، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی به‌هاكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر شانۆی ساده پیشانده‌دات، گه‌رچی ئه‌داو ئاماده‌بوونی "هاریسۆن" له‌ئێواره نمایشه‌كانیدا بێوێنه‌یه‌و خودی نمایشه‌كانیشی له‌چه‌ندین تێكستی گرنگی مێژوه‌وه ئیلهامیان وه‌رگرتووه، كه‌چی بینه‌ران پێیان باشه به‌دیار نمایشی مریشكه‌كه‌وه دابنیشن، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، مریشكه‌كه به‌زیاده‌وه ده‌یكات.
ڕه‌خنه تونده‌كه‌ی برایانی كۆین ته‌نیا ئاڕاسته‌ی ئه‌و شه‌پۆله له‌شانۆی ساده‌و ساكار نیه، كه ئێستا وه‌ك شێرپه‌نجه به شانۆكانی دنیادا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و لێره‌ش، له هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان بۆ ته‌واوی كایه‌كانی هونه‌ره كه هاوشان به‌سه‌رده‌می (ساده‌یی‌و شۆ-Show) به‌دونیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌مووان گۆرانیبێژ، شاعیر، ڕۆماننوس، ئه‌كته‌ر‌و فیلمسازن له‌ڕه‌خنه‌كانی نێو دیمه‌نی "تـكـتی ژه‌مه‌خواردن" به‌ده‌ر نین.
ئه‌وه‌ی برایانی كۆین له فیلمه نوێیه‌كه‌یاندا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه، شانۆ یاخود فراوانتر بڵێن (هونه‌ر) ده‌توانێت بینه‌ره‌كانی ڕازیبكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستبه‌رداری ستاندارد‌و ئاسته هونه‌رییه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت.
"مایكڵ بلینگتۆن" له‌وتارێكی ڕه‌خنه‌یدا زۆر وردتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه شانۆ تیایدا به‌ره‌و پۆپۆلیزم هه‌نگاو ده‌نێت قسه ده‌كات‌و پێی وایه، شانۆ له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه ده‌كه‌وێته كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی (فۆرد)ه‌وه، كه دیاره مه‌به‌ستی بلینگتۆن له‌وه‌یه، چۆن شانۆ ده‌ستبه‌رداری دیوه قوڵه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت و كار بۆ ڕازیكردنی بینه‌ره‌كانی ده‌كات.
گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین "هاریسۆن" له‌نێو فیلمه‌كه‌ی برایانی كۆین دا نوێنه‌ری ئه‌و ته‌وژمه‌یه، كه نایه‌وێت هونه‌ره‌كه‌ی بۆ ئاستی پرسیاره ساده‌و ساكار‌و چیرۆكه هه‌زارباره‌و سواوه‌كان داببه‌زێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا "به‌ڕێوه‌به‌ر" نوێنه‌رایه‌تی دنیای قوڵنه‌بوونه‌وه، پرسیاری "چۆنتان پێ باشه؟" ده‌كات.
ساته‌وه‌ختی فڕێدانی هاریسۆن بۆ نێو ڕووباره‌كه، هه‌ر به‌ته‌نها ساته‌وه‌ختی دابڕان نیه له مێژوویه‌ك و ئاماژه‌ش نیه بۆ ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م شڵپه‌ی ئاوه‌كه‌دا، ڕووباره‌كه شیلی‌و شێكسپیر و كۆی ئه‌و ده‌قه گرنگانه‌ی مێژوو له‌گه‌ڵ هاریسۆندا نوقمده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رله‌وه‌ی هاریسۆن فڕێبداته نێو ڕووباره‌كه‌وه، به‌ردێك كه له‌قه‌باره‌دا شتێك له هاریسۆن بچوكتره فڕیده‌داته ئاوه‌كه‌وه، بۆئه‌وه‌ی دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌و چه‌ند ساتێك دواتر ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت، ئاخۆ ئاسان سه‌رده‌رناهێنێته‌وه؟
ده‌شێ بۆچوونێكی ستیڤن لێزه‌رلاند-ی ڕه‌خنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری شانۆ، كه باس له ڕازیكردنی بینه‌ران له‌سه‌ر حسابی دابه‌زینی ئاستی هونه‌ریی نمایشێك، زیاتر كۆمه‌كمان بكات. ئه‌و پێی وایه "كاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌یه، بینه‌ران به زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نینێكی پڕوپوچ ڕازیبكه‌یت".
"ئیرك فاسن" سۆسۆلۆگی فه‌ره‌نسی پێی وایه ناكرێ چاو له‌و ڕاستیه بپۆشین كه هه‌موو كه‌س ناچێت بۆ بینینی شانۆ، ئه‌وه‌شی ده‌چێت شانۆ ببینێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ناكات، ئه‌و پێی وایه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی چاوه‌ڕوانیی بینه‌ران له شانۆ، ته‌نیا له ڕێگه‌ی "دروستكردنی بینه‌ر" له‌سه‌ر بنه‌مای شانۆكانمان ده‌بێت، چونكه فاسن پێ له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته داده‌گرێت كه "بینه‌ران گێل نین" و ده‌توانن مانا به نمایشه‌كان بده‌ن، هه‌ربۆیه خه‌می ئه‌و له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه نمایشه‌كان ئه‌و ڕۆڵه له‌بینه‌ران بستێننه‌وه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا و له‌به‌ر ڕۆشنایی گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كانی جیهاندا، دووباره خوێندنه‌وه بۆ چه‌مكه‌كانی جه‌ماوه‌ر و پۆپۆلیزم به‌پێویستزاندرا، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریكا جه‌ماوه‌ر بڕوا به لێدوانه ئاگرینه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌هێنێت و متمانه‌ی پێده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌وروپا جه‌ماوه‌ر پارته توندڕه‌وه‌كان ده‌باته پێشه‌وه، بۆ سۆسۆلۆگه‌كان جێگه‌ی قسه‌له‌سه‌ركردنه، چونكه له‌دواجاردا هه‌مان ئه‌و جه‌ماوه‌ره بڕیار له‌سه‌ر هونه‌ر و نمایشه‌كان ده‌دات، چونكه ئه‌و جه‌ماوه‌ره دابڕاو نیه له ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان.
ئه‌وه‌ی شانۆ له‌دوڕیانێكدایه‌و ده‌بێت له‌نێوان پێكه‌نین‌و چه‌پڵه‌ڕێزان، له‌گه‌ڵ بێده‌نگیی‌و وردبوونه‌وه بڕیار له‌یه‌كێكیان بده‌ین، پیته‌ر برووك له چاوپێكه‌وتنێكدا زۆر ورد له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌وه‌ستێت و قسه‌ده‌كات، برووك دۆخی ده‌ڵێ:"بڕوام وایە دوو جۆر شانۆ هەن، شانۆیەکیان رووی لە چەپڵەرێزانە، کە چەپڵەرێزان جوانترین دەربڕینە شانۆ بتوانێ بەدەستی بهێنێت. شانۆیەکی تر رووی لە بێدەنگییە، لەم شانۆیەدا راستگۆترین دەربڕین کە شانۆ تێربکات، بێدەنگییە، لێرەدا باشترین شێوە، هێنانەدی هێندێکی گەورەی بێدەنگییە لەگەڵ بینەراندا" ئه‌و بۆچوونه‌ی برووك زۆر به‌ڕوونی ده‌كرێ ئاماژه‌بێت بۆ ئه‌و تراژیدیایه هاریسۆنی نێو فیلمه‌كه‌ی بریانی كۆین تیادا ده‌ژی، كاتێك نمایشه‌كانی پێشكه‌شده‌كات‌و كه‌مترین پێشوازیی له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه لێده‌كرێت.
ڕه‌خنه تونده‌كانی ئه‌و دوو برایه له هونه‌ری ساده‌و ئاسانبه‌ده‌ست ڕیشه‌یه‌كی قوڵتری هه‌یه، ئه‌وان له‌ساڵی 1991 فیلمی "بارتۆن فینك"یان به‌رهه‌مهێنا، كه به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی نیشانده‌دا چۆن هه‌ژموونی "هۆلیوود" په‌لاماری نوسه‌رێكی لاوی شانۆ ده‌دات، كه له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونی نوسینی شانۆییه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی له ستۆدیۆكانی هۆلیووده‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ست، بۆ نوسینی سیناریۆی فیلمێكی "زۆرانبازی".
له‌یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا كاره‌كته‌ری بارتۆن له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ری چارلی كه پیاوێكی بازاڕییه، گفتوگۆ له‌سه‌ر خراپیی دۆخی شانۆ ده‌كه‌ن، بارتۆن به چارلی ده‌ڵێ، زۆر به‌ساده‌یی با پێت بڵێم، شانۆكه‌ی ئێمه ته‌نیا سێ دۆلار ده‌كات.
له‌دیمه‌نێكی تردا بارتۆن له ته‌والێتێكدا نوسه‌رێك به‌ناوی "ده‌بلیۆ بی مایهۆ" ده‌بینێ، كه بارتۆن وه‌ك گه‌وره‌ترین نوسه‌ری سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی ناویده‌بات‌و پێی ئه‌ڵێ، نه‌مده‌زانی تۆش لێره، له هۆلیوود كارده‌كه‌یت. وه‌ڵامه‌كه‌ی مایهیۆ بۆ بارتۆن به‌قوڵیی ئه‌و دۆخه نیشانده‌دات كه هۆلیوود تیایدا نوسه‌رانی گه‌وره‌ی قوتداوه‌و ده‌ڵێ:"هه‌موومان ده‌كه‌وینه ئێره‌وه‌و هه‌ر لێره‌ش كۆتایمان پێدێت".
ده‌روونی لوین ده‌یڤس، یه‌كێكی دیكه‌یه له فیلمه‌كانی برایانی كۆین، كه ساڵی 2013 به‌رهه‌مهێندراوه، چیرۆكی فیلمه‌كه باس له گۆرانیبێژێكی فۆلكلۆری ئه‌مریكی ده‌كات، كه ئه‌لبومه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌می لێفرۆشراوه، له‌لێشاوی ئه‌و به بازاڕیبوونه‌ی موزیك‌و گۆرانیدا لوین ده‌یڤز ونبووه.
فیلمه‌كه پیشاندانی ئه‌و دونیا حه‌قیقی‌و ڕاستگۆیه‌ی لوین ده‌یڤزه له‌به‌رامبه‌ر بازاڕی زه‌به‌لاحی موزیك‌و گۆرانی، دونیای هونه‌رمه‌ندێكی ڕاستگۆ و بێهیوا نیشانده‌دات كه ئاماده‌نیه سازش له ئاستی هونه‌ریی خۆی بۆ بڕێك پاره بكات.
