سولی ئۆن وێب پێشکەوتنە تەکنەلۆجی و پیشەسازییەکانی سەردەم بەردەوام نوێبونەوە بە خۆیەوە دەبینێت و دەبێتە هێزێکی کاریگەر لەسەر پاڵەپەستۆی ژینگەیی و نەمانی بۆشایی گشتی. لەگەڵ ئەم نوێبونەوانەش هەمیشە بیری جیاواز هەیە بۆ دروستکردنی دیزاینی نوێ و بابەتی نوێ تا بتوانێت لەگەڵ ژینگەو بارۆدۆخی ئێستادا بگونجێت و ببێتە دەرچەیەک بۆ تێپەڕین لەو بارودۆخە خێرایەی ئێستای ژیان و دروستکردنی هۆکارێکی تر بۆ بەردەوامی ژیان. سکۆتەرەکان یەکێکن لەو ئامێرانەی بە کارەبا و ووزەی خۆر کاردەکەن، هۆکارێکی گواستنەوەن و هاوڕێی ژینگەن. چالاکوانەکان ئاماژە بەوە ئەکەن لە دوای ڕۆشتن بە پێ و پاسکیل بە هۆکاری سێیەم سکۆتەرەکان بێت لە جیاتی ماتۆڕسکیل و ئوتۆمبێل. سەرچاوە: Yank Design