سولی ئۆن وێب هونه‌رمه‌ندی چه‌مكی لیسا پارك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له‌سه‌ر جیهازێكی تایبه‌ت به ناوی NeuroSky EEG كه یارمه‌تی گۆرانی چالاكی مێشك ده‌دات بۆ چه‌مكی داتایی كه ده‌توانێت بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه یاخود بۆ ئه‌م حاڵه‌ته بۆ كارێكی هونه‌ری به‌كاربهێنرێت كه وه‌رگیراوه Fluxus به ناونیشانی Eunoia (به یۆنانی واته : بیرۆكه‌ی جوان) . هونه‌رمه‌ند پارك سه‌ماعه‌ی EEG ی به‌كارهێناوه بۆ چاودێریكردنی دلتا، پیتا، ئه‌لفا، و شه‌پۆله‌كانی بیتا له مێشكی وه هه‌روه‌ها جوڵه‌ی چاو و گۆرینی داتا به‌رهه‌مهێنراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ شه‌پۆلی ده‌نگ. پێنج سپیكه‌ر له‌ژێر ده‌فری ته‌نكی ئاو داده‌نرێن كه پاشان ده‌له‌رێته‌وه به شێوازی جۆراوجۆر به گوێره‌ی چالاكی مێشكی ئه‌و . سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه زانستێكی ورد نییه ، هونه‌رمه‌ند پارك بۆ نزیكه‌ی مانگێك راهێنانی كردوه له رێگه‌ی بیركردنه‌وه له كه‌سانی دیاریكراو كه هه‌ڵوێستی هه‌ستی به‌هێزیان هه‌یه . پاشان هونه‌رمه‌ند هه‌ر پێنج سپیكه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه به هه‌ستی دیاریكراوه‌وه : دڵته‌نگی و توره‌یی و رق و ئاره‌زوو ، به‌خته‌وه‌ری. به‌پێی پرۆژه‌ی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی ، ئاواتی به دیهێنانی جۆرێك لهzen-like ه ده‌خوازێت كه ده‌بێته به‌ده‌ست هێنانی بێده‌نگی ته‌واوه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ناتوانین بگه‌ینه ئه‌و بێده‌نگیه . https://vimeo.com/65175792