ماڵی بووکەڵەیەک نمایش دەکرێت

28/08/2019    11:20

ماڵی بووکەڵەیەک نمایش دەکرێت 


Şano

سولی ئۆن وێب

وابڕیارە کاژێر (6)ی ئێوارەی رۆژی 1/9/2019 لەهۆڵی رۆشنبریی سلێمانی، شانۆیی (ماڵی بووکەڵەیەک) نمایشبکرێت.

ئەم شانۆییە لە نووسینی (هێنریک ئیپسن)ەو رەنج مستەفا کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

پێشتریش (ماڵی بووکەڵەیەک) لەلایەن (ھاودەم ساڵح) وەرگێڕانی‌ بۆکراوە و وەکو بەرهەمێکی‌ (شانۆنامە)یی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان چاپکراوە و کەوتۆتە بەردیدەی‌ خوێنەران.

(ماڵی بووکەڵەیەک) باس لە یاخی بوونی ژنان دەکات دژی یاساکانی پیاوسالاری، دژی بەختەوەری ڕواڵەتی، دژی خۆ ھەڵخەڵتاندن بۆ ژیانێکی ئارام، مێردێکی میھرەبان کە لە ڕاستیدا تا ئەو کاتە میھرەبانە کە تۆ بووکەڵە جوان و بە چێژ و گوێڕایەڵەکەی ئەو بیت.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw