سولی ئۆن وێب
بنکەی بۆدرۆکسی دەریایی، پاشماوە لە جەنگی جیهانی دووەم، دەبێتە " گەورەترین سەنتەری هونەری دیجیتاڵی لە جیهاندا". کارپێکەری تایبەتی کەڵچەر سپەیس culturalspaces، کە مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی مێژوویی بەڕێوەدەبات، گرنگیدەدات بە گۆڕینی باڵەخانە گەورەکان کە ٤٢٠٠٠ مەتر چوارگۆشە و ٢٠ متر لە بەرزی لەخۆ دەگرێت و ناوی باسنیس دێ لومیرێس ی(the Bassins de Lumières)لێدەنرێت.
لە ڕێگەی کۆکردنەوەی ڕووناکی و دەنگ، بۆشاییەکی زیاتر لە پێشانگا دیجیتاڵییە پێشکەشکراوەکان لەسەر دیواری هەرچوار حەوزی بنکەی غەواسەکە دەستەبەردەکات. پێشکەش بەو هونەرمەندانەی کە مێژووی هونەری کلاسیکی و هاوچەرخیان نیشان کردووە.
کردنەوەی پێشانگاکە لە ١٧-٤-٢٠٢٠ دەبێت، یەکەم پێشانگاش تایبەتە بە هونەرمەند گوستاف کلیمت دەبێت.