نووسینی: عەبدول عەزیز خالید و حوسێن حیجازی
لە ئینگلیزییەوە: ڕامیار مەحەمەد
گرێی ئۆدیپ:
ڕەنگە زۆربەمان ئاشنا بین بە بیردۆزە بەناوبانگەکەی سیگمۆند فڕۆید، کە ئەویش ڕاچڵەکینێکی مێژوویی و دۆزینەوە و شیکردنەوەی سوچە تاریکەکانی ناخی مرۆڤ بوو. تیۆریی گرێی ئۆدیپ لەلایەن سیگمۆند فڕۆید_ەوە ڕاڤەکراوە و ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە کوڕ دەخوازێت بەشێوەیەکی سێکچواڵی پەیوەندی لەگەڵ دایکیدا ببەستێت؛ ھەروەھا باس لە کێبڕکێ و ململانێی کوڕ دەکات لەگەڵ باوکیدا بۆ بەدەست ھێنانی سەرنجی دایک. پێچەوانەی ئەم تیۆرییە گرێی ئێلێکترایە کە ھەمان پرسە، بەڵام ئەویان بۆ باوک. تیۆرییەکەی فڕۆید لە ئۆدیسەی ھۆمەر_ەوە وەرگیراوە، کە پاش گەڕانەوەی ئۆدیپ بۆ وڵاتەکەی، دایکی مارە دەکات بێ ئەوەی بزانێت و لەگەڵیشیدا دەخەوێت.
لە ڕووی ڕەخنەی دەروونشیکارییەوە:
تیۆرییە سایکۆلۆژییەکانی فڕۆید:
ئد، ئیگۆ، سوپەر ئیگۆ.
گرێی ئۆدیپ و گرێی ئیلێکترا.
مامەڵەکردن لەگەڵ ناخود ئاگا و ئارەزوو و حەز.
پەیوەندی مۆرسۆ و ماری:
دەستبەجێ پاش ناساندنی ماری بەخوێنەر: «خۆم بە مەمکییەوە نا»، پاشان پێکەوە بۆ سینەما دەڕۆن: «مەمکەکانیم دەگوشی» لە کۆتاییدا و لەو دێڕەی کە دەڵێ «مەیلم زۆر بۆی ورووژا، چونکە کراسێکی جوانی خەتخەتی سوور و سپی پۆشیبوو و جوتێ سانداڵی چەرمی لەپێ کردبوو، مەمکە توندەکانی قوت ببوونەوە»..
ئد:
بەشە بن نەھاتووەکەی مێشکمانە، ئەو جێیەیە کە بەھێزترین و خۆشترین ئارەزووەکانمان و حەزە زگماکیەکانمان بە شاراوەیی تیایدا ماونەتەوە. کوالێتییەکی بنچینەیی بۆ کەسایەتییەکی ساغ و تەندروست ئەوەیە کە لە نێوان ئد و ئیگۆ و سوپەر ئیگۆدا لاسەنگییەک دروست بکات. بە گەڕانەوە بۆ فڕۆید، ئد بە پرەنسیپی خۆشیی (حەز) ەکانمان کاردەکات، پێویستیی ئێمەیە بۆ قایلکردنی ویست و ئارەزووەکانمان. دەرئەنجامی ڕاستەوخۆ قایلنەکردنی ویست و حەزەکانمان دەبێتە ھۆی پەشۆکان و ناڕەحەتی.
ئد_ی مۆرسۆ:
دێڕەکانی ناو کتێبەکە:
«پاشان من چوار جاری دیکە فیشەکم نا بە لاشە بێ جوڵەکەوە، بەو شوێنەی کە فیشەکەکان بەبێ جێھێشتنی شوێنەوار تیایدا جێگیربوون. ئەوەش ھەروەك ئەوەبوو، چوار جار لە دەرگای بەدبەختی و ناخۆشی بدەیت».
«لەبەرچی وەستایت لە نێوان فیشەکی یەکەم و دووەم؟" جارێکی دیکە دەمتوانی ئەو لمە سورە ببینم و ھەست بە سوتانی خۆرەکە بکەم لەسەر نێوچاوانم. بەڵام ئەمجارەیان بەرسڤم نەدایەوە [...] جارێکی دیکە نەمزانی چۆن وەڵام بدەمەوە [...] بەوجۆرەش ھیچیکەم نەگوت».
«نەمزامی بۆ، بەڵام شتێك لەناوەوەم پاڵی پێوەنام».
بە گەڕانەوە بۆ ھەموو ئەمانە، مۆرسۆ بە درێژایی ڕۆمانەکە، لە ھەوڵی قایلکردنی (ئد)_یدایە، وەکو چۆن ھەموومان بەشێوەیەکی ناخودئاگا خەریکی هەمان کارین. ڕۆمانەکەی کامۆ تێڕامانە لە کەسایەتییەکی نا کۆمەڵایەتیی، کە خۆی بە دەر لە کۆمەڵگە دەزانێت و تیایدا خۆی بە نامۆیەك دەبینێ.