چی ماماندا نگۆزی ئادیچێ
لە فارسییەوە: ئارام ڕه‌شید
ژن و پیاو جیاوازییان هه‌یه. ئێمه هۆرمۆنی جیاواز، ئه‌ندامی سێکسی جیاواز‌و توانای جه‌سته‌یی جیاوازمان هه‌یه، ژنان ئه‌توانن منداڵ بهێننه دونیاوه، پیاوان ناتوانن. پیاوان تێستوسترۆنی زیاتریان هه‌یه‌و له‌کاتی ئاسایی‌دا له‌ڕووی فیزیکییه‌وه به‌هێزترن. ڕێژه‌ی ژنان له‌دونیادا به‌راورد به‌پیاوان کەمێک زیاتره، لە سەدا ٥٢ی ڕێژه‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی پێکدەهێنن، به‌ڵام زۆربه‌ی پله و پۆسته باڵاکان بلە ده‌ست پیاواندایه. "وانگاری مائاتای" کینیایی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی زۆر به ساده‌یی گوتی: ((هه‌رچه‌ند زیاتر ده‌چیته پلەیەکی بەرزتر، ژنان که‌متر ده‌بینیت.))
له‌تازه‌ترین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکا به‌رده‌وام دروشمی (LEILI LEDBETTER) به‌رگوێمان ده‌که‌وت، به‌ڵام کاتێک ناوه خۆشه‌که‌یت ده‌خسته لاوه، که شتێکی تازه بوو، ده‌تبینی ناوه‌رۆکه‌که‌ی له‌مه پێکهاتووه: له‌ئه‌مریکا ژن‌و پیاو به‌شایسته‌یی یه‌کسان کاری یه‌کسان ده‌که‌ن‌و پیاو مافی زیاتر وه‌رده‌گرێت (چونکه) پیاوه.
که‌وایه به‌مانای وشه، پیاوه‌کان دونیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌مه هه‌زار ساڵ پێشتر مانای هه‌بوو. چونکه مرۆڤه‌کان له‌دونیایه‌کدا ده‌ژیان، که مانه‌وه به‌سترابووه‌وه به هێزی فیزیکییه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی هێزی جه‌سته‌ی زیاتر بوایه ڕابه‌ری ده‌گرته ده‌ست. پیاوان له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه هێزێکی زیاتریان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت هه‌رده‌م ئیستسناش هه‌یه. ئه‌مڕۆ له‌دونیایه‌کی زۆر جیاوازدا ده‌ژین. ئه‌مڕۆ ڕابه‌ریی پێویستی به‌هێزی جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵکو پێویستی به‌وه‌یه که که‌سه‌که وشیارتر، زاناتر و داهێنه‌رتر بێت. هیچ هۆرمۆنێک بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بوونی نییه. ژن و پیاو به‌یه‌ک ئه‌ندازه ئه‌توانن وشیار و داهێنه‌ربن. ئێمه گه‌شه‌مان سه‌ندووه، به‌ڵام بۆچوونمان ده‌رباره‌ی جیاکاریی ڕه‌گه‌زیی گه‌شه‌سه‌ندنێکی زۆری به‌خۆوه نەد‌یووه.
***
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، ڕۆیشتمه ناو یه‌کێک له‌باشترین هۆتێله‌کانی نه‌یجیریاوه، ده‌رگاوانی هۆتێله‌که ڕایگرتم و ده‌ستیکرد به پرسیاری تاقه‌تپڕوکێن، ژماره‌ی ژوور و ناوی ئه‌و که‌سه‌ی بۆ سه‌ردانی هاتووم. ئایا ئه‌و که‌سه ده‌ناسم؟ ده‌متوانی به‌پیشاندانی کلیلی ژووره‌که‌م بیسه‌لمێنم میوانی هۆتێله‌که‌م؟ چونکه وا باوه که ئه‌گه‌ر ژنێکی نه‌یجیری به‌ته‌نیا بڕواته ناو هۆتێله‌وه، بێگومان بۆ کاری سێکسه. له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌حاڵه ژنی نه‌یجیری میوانی هۆتێل بێت و خۆی پاره‌ی ژووره‌که‌ی بدات. هیچکات پیاوێک له‌هه‌مان ئه‌و هۆتێله‌دا لێپرسینه‌وه‌ی لێناکرێت. وا داده‌نرێت که بۆ کاری یاسایی له‌وێیه. باشه به‌ڕاست بۆچی ئه‌م هۆتێلانه له‌بری تیشک خستنە سه‌ر سەلماندنی ئەوەی کەسێک بۆ کاری سێکسی ناچێت، بیرێک له‌و داخوازی کارانە ناکەنەوە کە بە شوێن کاری سێکسییدا وێڵن؟
له "لاگوس" من ناتوانم بڕۆمه زۆربه‌ی باڕ‌و یانه به‌ناوبانگه‌کانه‌وه. زۆر به‌ئاسانی رێگه‌ی دەگرن لە چوونه ژووره‌وه‌ی ژنێکی (ته‌نیا). بێگومان ده‌بێت (له‌گه‌ڵ) پیاوێک بیت. هه‌رله‌به‌رئه‌مه زۆرێک له‌هاوڕێ پیاوه‌کانم کاتێک ده‌ڕۆنه ئه‌م یانانه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ژنی بێگانه ده‌چنه ژووره‌وه، چونکه ئه‌و ژنانه ناچاربوون بۆ چوونه ژووره‌وه داوای (یارمه‌تی) بکه‌ن.
هه‌رکات له نه‌یجیریا له‌گه‌ڵ پیاوێک ده‌ڕۆم بۆ ڕێستورانتێک، گارسۆنه‌که دێت بۆ پێشوازی هاوڕێ پیاوه‌که‌م و به‌خێرهاتنی ده‌کات و به‌ته‌واوه‌تی من ئیهمال ئەکات. ئه‌م گارسۆنانه به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌یه‌کن که فێرکراون پیاوان له‌ژنان گرنگترن. دڵنیام ئه‌وان هیچ مه‌به‌ستێکی خراپیان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ئه‌قڵ له بابەتێک تێبگه‌یت شتێکه و ئه‌وه‌ی که بتوانیت هه‌ستی پێبکه‌یت شتێکی تره. هه‌رجارێک به‌وجۆره بایه‌خم پێناده‌ن و ئیهمالم ده‌که‌ن، هه‌ست به نادیاری ده‌که‌م. حه‌زده‌که‌م پێیانبڵێم منیش به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پیاوه مر‌ۆڤم و به‌هه‌مان ڕاده شایەنی ڕووتێکردنم.
ئه‌مانه شتگەلێکی بچووکن، به‌ڵام زۆربه‌ی کات زامی بچووک زیاتر ده‌کزێته‌وه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش گوتارێکم نووسی ده‌رباره‌ی ژنە گه‌نجەکانی "لاگوس". یه‌کێک له ئاشناکانم گوتی بابه‌ته‌که‌م هه‌ڵچوونی پێوه‌دیار بووه، نه‌ده‌بوو گوتارێکی به‌وجۆره تووڕه‌م بنوسیایه. به‌ڵام له‌و ڕووه‌وه داوای لێبوردن ناکه‌م. ئاشکرایه له‌تووڕه‌ییدا بووه. ئەو کرده‌وانەی لە‌مڕۆژانەدا ڕوودەدەن تیایدا نادادپه‌روه‌رییه‌کی گه‌وره بەرامبەر کەیسی جێندەر دەکرێت. ده‌بێت هه‌موومان تووڕه بین. تووڕه‌یی پێشینه‌یه‌کی دوورودرێژی له‌دروستکردنی گۆڕانه باشه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام من سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌روا ئومێده‌وارم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمانم به‌وه‌یه مرۆڤه‌کان هه‌میشه لە هەوڵدان خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و خۆیان چاک بکەن.
به‌ڵام با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باسی تووڕه‌یی. من لە گوتارەکەمدا دەمویست وەک بە گوێدادانێک باسی بابەتەکە بکەم، که وەک که‌سایه‌تی خۆم سەیریم دەکرد. ده‌مبینی تووڕه‌یی به‌تایبه‌ت بۆ من وه‌ک ژنێک باش نییه. ئه‌گه‌ر ژنیت، نابێت تووڕه‌ییه‌که‌ت پیشان بده‌یت، چونکه هه‌ڕه‌شه‌که‌ره. هاوڕێیه‌کم هه‌یه، ژنێکی ئه‌مریکی، که پۆستێکی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ی پاش پیاوێک وه‌رگرت. به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی به‌ر له‌و، به پێداگری و لێپرسینه‌وه به‌ناوبانگ بوو، ڕاشکاو بوو، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر کاتژمێری کارکردن زۆر هه‌ستیاربوو. کاتێک هاوڕێکه‌م ئه‌م پۆسته‌ی قبووڵکرد، خۆی به‌هه‌مان ڕاده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو تووند، به‌ڵام تۆزێک میهره‌بانتر خۆی پیشاندا. که‌سی پێش ئه‌و هه‌رگیز ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت که کارمه‌نده‌کان خێزانیشیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و، ئه‌م بابه‌ته‌شی له‌به‌رچاو گرتبوو. ته‌نیا چه‌ند هه‌فته پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌کاره‌که‌ی کرد، به‌هۆی فێڵکردن له‌کاتی ده‌وامدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کانی کرد، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی پێشووتریش هه‌مان کاری ئه‌کرد. ئه‌و کارمه‌نده لای به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کانی کۆمپانیا سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوڕێکه‌م سکاڵای تۆمارکرد. گوتی ئه‌و تووڕه و توندوتیژه و کارکردن له‌گه‌ڵی قورسه. تەواوی کارمه‌نده‌کانیش قسه‌که‌یان پشتڕاستکرده‌وه. یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کان گوتی چاوه‌ڕوان بوون ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره له‌گه‌ڵ خۆی تۆزێک ژنێتیی بهێنێته نێو کاره‌که‌وه، به‌ڵام ئه‌و، ئه‌و کاره‌ی نه‌کردبوو.
گرفته‌که لێره‌دا بوو، که هیچکامیان بیریان له‌وه نه‌کردبۆوه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره خه‌ریکبوو هه‌مان ئه‌و کارانه‌ی ئه‌کرد، که ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێکی پیاو بیکردایه، ده‌ستخۆشی لێده‌کرا.
یه‌کێکی دیکه له‌هاوڕێکانم، که ئه‌ویش ژنێکی ئه‌مریکییه، له‌یه‌کێک له‌کۆمپانیا ڕیکلامیه‌کان کارێکی باش و مووچه‌یه‌کی بەرزی هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌کێکه له دوو ژنی گروپه‌که‌ی خۆی. ده‌یگێڕایه‌وه جارێک له‌یه‌کێک له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا هه‌ستی کردبوو ئه‌و هه‌رچییه‌ک ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی گرنگی پێنادات. له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هه‌مان قسه پیاوێک بیکردایه، ده‌ستخۆشی لێده‌کرد. هاوڕێکه‌م ویستوویه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت و به‌ربه‌ره‌کانێی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی بکات. به‌ڵام ئه‌م کاره ناکات؟ له‌بری ئه‌وه پاش کۆبوونه‌وه‌که ده‌ڕوات بۆ ده‌ستشۆره‌که و ده‌گری، پاش ئه‌وه‌ش ته‌له‌فۆن بۆ من ده‌کات تاوه‌کو خۆی به‌تاڵ بکاته‌وه. ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕیبوو له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست هێرشکه‌ر بکه‌وێته به‌رچاو. له‌بری ئه‌وه ڕق و تووڕه‌ییه‌که‌یی خواردبۆوه.
ئه‌وه‌ی که ده‌رباره‌ی ئه‌و و زۆربه‌ی هاوڕێکانم ده‌مترسێنێت ئه‌وه‌یه که چه‌نده (خۆشه‌ویستبوون) به‌لایانه‌وه گرنگه. ئەم شێوازه بیرکردنه‌وه دروستکراوەی که خۆشه‌ویستبوون زۆر گرنگه‌و تایبه‌تمه‌ندی (خۆشه‌ویستبوون) خه‌سڵه‌تێکه، ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که تووڕه‌یی یاخۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان به‌ده‌نگی به‌رز ده‌رده‌بڕن.
ئێمه کات ته‌رخان ده‌که‌ین تاوه‌کو کچه‌کانمان فێربکه‌ین نیگه‌رانی بۆچوونی کوڕه‌کان بن سه‌باره‌ت به‌خۆیان. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه روونادات، کوڕه‌کان فێرناکه‌ین نیگه‌رانی خۆشه‌ویستبوون بن. کاتێکی زۆر له‌وه‌دا به‌هه‌ده‌ر ئه‌ده‌ین که کچه‌کانمان فێربکه‌ین نابێت تووڕه، توندوتیژ یاخۆ سه‌رسه‌خت بن، که خۆی به‌پێی پێویست خراپه، به‌ڵام له‌ولاوه ده‌ستخۆشی له‌کوڕه‌کانمان ده‌که‌ین له‌سه‌ر هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی. له‌هه‌موو دونیادا ژماره‌یه‌کی زۆر کتێب و گۆڤاری جیاواز هه‌ن، که به کچه‌کان ده‌ڵێت چی بکه‌ن، چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، چی نه‌که‌ن تاوه‌کو به‌دڵی پیاوه‌کان بن. به‌ڵام بۆ پیاوان رێنمایی زۆر زۆر که‌م هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چۆن ژنه‌کان بەختەوەر بکه‌ن.
یه‌کێک له‌به‌شداربوانی کۆرسی نووسه‌رییه‌که‌م له "لاگوس" که ژنێکی گه‌نجه، ده‌یگێڕایه‌وه یه‌کێک له‌هاوڕێکانی گوتویه‌تی گوێ بۆ (قسه فێمینیستییه‌کان)ی من رانه‌دێرێ، ئه‌گینا هه‌ندێک بیرۆکه ده‌په‌ڕێته مێشکییه‌وه که هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی ده‌شێوێنێت. هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له‌مجۆره (تێکچوونی ژیانی هاوبه‌ش، یاخۆ هه‌میشه به سه‌ڵتی مانه‌وه) هه‌ڕه‌شه‌یه‌که که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆربه‌ی جار له‌دژی ژنان به‌کاردێت، نه‌وه‌ک پیاوان.
جێنده‌ر له‌هه‌موو شوێنێکی دونیا گرنگه. ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت داوا بکه‌م که خه‌ونی دونیایه‌کی دیکه له‌سه‌ری خۆماندا بچێنین‌و به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ بکه‌ین. دونیایه‌کی به‌ویژدان تر. دونیایه‌ک له‌گه‌ڵ ژنان و پیاوانێکی خۆشبه‌خت تر که له‌گه‌ڵ خۆیان راستگۆن. بۆ ده‌ستپێک ده‌بێت کچه‌کانمان به‌جۆرێکی دیکه په‌روه‌رده بکه‌ین. ده‌بێت کوڕه‌کانیشمان به‌جۆرێکی دیکه گه‌وره بکه‌ین.