بەشی سێیەم
چی ماماندا نگۆزی ئادیچێ
لە فارسییەوە: ئارام ڕه‌شید
ئێمه به‌م په‌روه‌رده‌یە زیان به‌کوڕه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نین. مرۆڤبوونیان تیا ئه‌خنکێنین. پیاوێتی پێناسه‌یه‌کی گه‌لێک سنوورداری هه‌یه. پیاوێتی قه‌فه‌سێکی زۆر بچووک و پته‌وه، که کوڕه‌کانمانی تێدا زیندانی ئه‌که‌ین.
کوڕه‌کانمان فێرده‌که‌ین که له دڵه‌ڕاوکێ و لاوازیی و زیانپێگه‌یاندن بترسن، فێریانده‌که‌ین واقیعیبوونیان بشارینه‌وه چونکه ده‌بێت هه‌روه‌ک نه‌یجیرییه‌کان ده‌ڵێن ((پیاوێکی به‌هێز)) بن.
کوڕ‌و کچێکی گه‌نج کاتێک پێکه‌وه ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه، هه‌ردووکیان بڕێکی زۆر که‌م پاره‌یان لە گیرفاندایە به‌ڵام چاوه‌ڕوانین کوڕه‌کان ((هه‌میشه)) پاره‌ی شته‌کان بده‌ن تاوه‌کو پیاوێتی خۆیان بسه‌لمێنن. پاشان سه‌رمان سووڕده‌مێنێ که بۆچی کوڕان زیاتر پاره له‌دایک و باوکیان ئه‌دزن!
چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر کوڕان‌و کچان به‌جۆرێک په‌روه‌رده بکرانایه، که پیاوێتی و پاره له‌پێشچاویان یەکسان نه‌بووایه؟ چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر له‌بری ((کوڕ ده‌بێت پاره بدات)) بیریان له‌وه کردبایه‌وه ((هه‌رکه‌س پاره‌ی زیاتری پێبوایه)) ده‌بێت پاره بدات؟ به‌دڵنیاییه‌وه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتییانەوە به گشتی پیاوان پاره‌ی زیاتریان هه‌یه، به‌ڵام مناڵه‌کانمان به‌جۆرێکی دی په‌روه‌رده بکه‌ین، په‌نجا ساڵی دی، سه‌د ساڵی دیکه، کوڕان ئیدی هه‌ست به‌م فشاره کۆمه‌ڵایه‌تییه ناکه‌ن، که پیاوێتی خۆیان به پاره بسه‌لمێنن.
به‌ڵام خراپترین زه‌بر، که به په‌روه‌رده‌ی ((پیاوانی به‌هێز)) له کوڕه‌کانمانی ئه‌ده‌ین ((ده‌روونی فشه‌ڵ))یانه. پیاو هه‌رچی ده‌کۆشێ ((به‌هێز))تر بێت، که‌سایه‌تییه‌کی فشه‌ڵتری ده‌بێت.
زیانێکی زیاتریش به‌کچه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نین، چونکه به‌و جۆره په‌روه‌رده‌یان ئه‌که‌ین که ئاگاداری ئه‌م ده‌روونه فشه‌ڵه‌ی پیاوان بن.
کچان فێر ئه‌که‌ین بکشێنه‌وه و خۆیان بچووک بکه‌نه‌وه. به‌کچان ده‌ڵێین: ((ئه‌توانن داخوازیتان هه‌بێت، به‌ڵام له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نا! ده‌بێت ئامانجتان سه‌رکه‌وتن بێت، به‌ڵام زۆریش سه‌رکه‌وتوو نه‌بن، ئه‌گینا پیاوان ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ پیاوانی تر. ئه‌گه‌ر له‌په‌یوه‌ندیتان به‌پیاوێکه‌وه، نان په‌یداکه‌ری ماڵ ئێوه‌ن، واخۆتان ده‌ربخه‌ن که به‌وجۆره نییه، به‌تایبه‌ت له‌ناو کۆمه‌ڵدا. ئه‌گینا له‌پیاوێتییان ده‌خه‌ن.))
به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر خودی ئه‌م بیرکردنەوەیە بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه؟ بۆچی ده‌بێت سه‌رکه‌وتنی ژنێک هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر پیاوێک؟ بۆچی ئه‌م ڕسته‌یه نه‌سڕینه‌وه؟ ڕسته‌یه‌ک که له‌هه‌موو عیباره‌تێکی تر زیاتر ڕقم لێیه‌تی: ((له‌پیاوێتی خستن.))
یه‌کێک له‌ئاشنا نه‌یجیرییه‌کان لێی پرسیم ئایا هیچکات ڕوویداوه نیگه‌رانی ئه‌وه‌بم که پیاوان لێم بترسن و له‌خۆمیان دووربخه‌مه‌وه؟
من هه‌رگیز نیگه‌رانی ئه‌وه نه‌بووم، ته‌نانه‌ت بیریشم لێنه‌کردبۆوه چونکه پیاوێک که ترسی له‌من هه‌بێ، پیاوێکه که من هه‌رگیز هیچ هۆگرییه‌کم بۆی نابێت.
ئه‌م قسه‌یه حه‌په‌ساندمی. چونکه من ژنم، لێم چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تامه‌زۆری شووکردن بم. لێم چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنه‌کانم هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بن که هاوسه‌رگیریی گرنگترین ڕووداوی ژیانمه. هاوسه‌رگیری ده‌توانێت ڕووداوێکی خۆش بێت، سه‌رچاوه‌ی شادومانی بێت، عیشق و پارێزراوی دوولایه‌نه بێت، به‌ڵام بۆچی کچه‌کانمان فێرئه‌که‌ین هه‌موو تامه‌زرۆییه‌کیان هاوسه‌رگیریی بێت، له‌کاتێکدا هه‌مان شت فێری کوڕه‌کانمان ناکه‌ین؟
ژنێکی نه‌یجیری ده‌ناسم، بڕیاریدا خانووه‌که‌ی بفرۆشێ، چونکه نه‌یده‌وست هاوسه‌ری ئاینده‌ی لە ڕاڕاییدا بژی.
ژنێکی سه‌ڵت ده‌ناسم کاتێک بۆ کۆنفرانسێک دەڕوات ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ده‌ست ده‌کات، چونکه به گوتەی خۆی ده‌یه‌وێت هاوکاره‌کانی ڕێزی بگرن.
ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریی هه‌ر به‌ڕاستیش به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ((به‌ڕێز)) دەریده‌خات، له‌کاتێکدا که نه‌بوونی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریی به‌ئاسانی ده‌بێته هۆی ئیهمالکردنی. ئه‌م ڕووداوه له‌شوێنێکی کارکردنی هاوچەرخدا رووئه‌دات.
کۆمه‌ڵێکی زۆر ژنی گه‌نج ئه‌ناسم له‌لایه‌ن خێزان‌و هاوڕێیان‌و ته‌نانه‌ت کاره‌که‌شیانه‌وه له‌ژێر فشاری له‌مجۆره‌دان، که ناچار ده‌بن هه‌ڵبژاردنێکی ئابڕووبه‌رانه بکه‌ن.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ژنی سه‌ڵت فێر ده‌کات له‌ته‌مه‌نێکی دیاریکراو بۆ سەرەوە، به‌سه‌ڵتی مانه‌وه به شکستێکی شه‌خسی ئه‌ژمار بکات له‌کاتێکدا به پیاوێکی سه‌ڵت له‌هه‌مان ته‌مه‌ندا ده‌ڵێت نه‌یتوانیوه له‌هه‌ڵبژاردنی که‌سی دڵخوازیدا بڕیار بدات.
زۆر ساده ده‌توانین بڵێین: ((ئێ خۆ ژنانیش ده‌توانن به‌هه‌موو ئه‌م کێشانه بڵێن نا.)) به‌ڵام واقیع له‌م قسانه کێشه‌سازتر و ئاڵۆزتره. هه‌موومان بوونه‌وەرێکی کۆمه‌ڵایه‌تین و بیروبۆچوونه‌کانمان له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌مانه‌وه وه‌رده‌گرین.
ته‌نانه‌ت ئه‌و زمانه‌ی به‌کاریده‌به‌ین ئه‌وه پیشان ئه‌دات زمانی قسه‌کردن سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیریی زۆربه‌ی کات زمانی خاوه‌ندارێتییه نه‌وه‌ک زمانی هاوبه‌شیی.
ناوی ئه‌و ڕه‌فتاره ده‌نێین ((رێز)) که له‌ژنی چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاست نییه.
هه‌م ژن‌و هه‌م پیاو ده‌ڵێن: ((ئه‌م کاره‌م کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئارامیی ماڵه‌که نه‌شێوێت و نه‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.)) به‌ڵام کاتێک پیاوێک ئه‌م قسه‌یه ده‌کات، زۆربه‌ی کات ده‌رباره‌ی کارێکه که نه‌ده‌بوو بیکات. بۆ نموونه به‌تووڕه‌یی و تۆنێک که پیاوێتی ده‌ربخات به‌هاوڕێکه‌ی ده‌ڵێت: ((ژنه‌که‌م گوتویه‌تی نابێت هه‌موو شه‌وێک بڕۆم بۆ یانەی شەوانە. منیش بۆ ئه‌وه‌ی ئارامیی ماڵه‌که نه‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه ته‌نیا کۆتایی هه‌فته‌کان ئه‌ڕۆم.))
کاتێک ژنێک ئه‌م قسه‌یه ده‌کات، زۆربه‌ی کات کاره‌که‌ی، بارودۆخی باشی کاره‌که‌ی، یاخۆ ده‌ستی له‌یه‌کێک له‌ئاره‌زووه‌کانی به‌رداوه.
ژنان فێرئه‌که‌ین که پاشه‌کشه‌کردن به‌زۆریی ده‌بێت لە ژنانه‌وه بێت.
کچان فێردەکەین به‌چاوی ره‌قیبەوە یەکتری ببینن، ئه‌ویش نه‌ک ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتن له‌خوێندن و پیشەیاندا -که به بڕوای من کێبرکێ سه‌باره‌ت به‌وانه ده‌توانێت کارێکی باش بێت- به‌ڵکو سه‌باره‌ت به راکێشانی سه‌رنجی پیاوانیش.
کچان فێرده‌که‌ین نابێت وه‌ک کوڕان بوونێکی سێکسی بن. ئه‌گه‌ر کوڕمان هه‌بێت، پێمان خراپ نییه ده‌رباره‌ی هاوڕێ کچه‌که‌ی زانیاریمان هه‌بێت، به‌ڵام هاوڕێ کوڕه‌کانی کچه‌کانمان؟ خوایە تۆبه! هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌که‌ین له‌کاتی خۆیدا باشترین خوازبێنیکار بۆ هاوسه‌رگیریی بهێننه ماڵه‌وه.
هه‌رده‌م ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتی کچه‌کانمانین، هانیان ئه‌ده‌ین هه‌میشه پاکیزه‌یی خۆیان بپارێزن، به‌ڵام کوڕه‌کانمان نا. ئه‌مه هه‌میشه به‌لامه‌وه سه‌رنجڕاکێش بووه، که چۆن شتێکی له‌وجۆره ڕێی تێده‌چێت، چونکه له‌ده‌ستدانی پاکیزه‌یی پڕۆسه‌یه‌کی دوو که‌سییە.
له‌م دواییانه‌دا کچه خوێندکارێکی زانکۆ له‌نه‌یجیریا به‌گروپ ده‌ستدرێژی سێکسی کرایه سه‌ر‌و کاردانه‌وه‌ی گه‌لێک له گه‌نجه‌کان، چ ژن‌و چ پیاو ئه‌مه‌بوو که: ((به‌ڵێ ده‌ستدرێژی کارێکی خراپه، به‌ڵام ئاخر کچێکی ته‌نیا له‌گه‌ڵ چوار کوڕدا له‌ژوورێکدا چیکردووه؟))
وه‌رن بۆ چه‌ند ساتێک نامرۆڤانه‌بوونی ئه‌م پرسیاره له‌به‌رچاو نه‌گرین. ئه‌م گه‌نجه نه‌یجیریانه په‌روه‌رده‌کراون تاوه‌کو له‌خۆیدا ژنان به‌گوناهبار بزانن. فێرکراون بێ ترس بن، تاوه‌کو جێگە‌ی دابه‌زینی ئه‌وان بۆ ئاستی ئه‌و دڕندەیەی کۆنتڕۆڵی نه‌فسییان پێ ناکرێت.
((شه‌رم)) فێری کچه‌کان ده‌که‌ین. ((قاچت زۆر بڵاو مه‌که‌ره‌وه.)) ((خۆت داپۆشه.)) لە کاتێکدا بێ ویستی خۆیان وەک کچێک له‌دایکبوون، وا پیشانیان دەدرێت کە ئەمە وەک گوناه ببینن. له‌کۆتاییدا کچه‌کان گه‌وره ده‌بن و ده‌بن به‌ژنێک که ناتوانن هیچ ((حه‌ز))ێکیان هه‌بێت. حه‌زه‌کانیان ده‌خنکێنن. ناتوانن به‌ڕاستی بڵێن بیر له‌چی ده‌که‌نه‌وه، رواڵه‌تسازیی و خۆنواندنیان کردووه به فۆرمێک له هونه‌ر.
ژنێک ده‌ناسم له‌کاره‌کانی ماڵه‌وه بێزاره، به‌ڵام وا خۆی ده‌نوێنێت که حه‌زی لێیه‌تی. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌وشێوازه بیرکردنه‌وه‌یه گه‌وره بووه که ((بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رەکەی بیه‌وێت)) ده‌بێت ((کابانی ماڵ)) بێت. کاتێک هاوسه‌رگیریی کرد خێزانی مێرده‌که‌ی پاش ماوه‌یه‌ک ده‌ستیانکرد به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی له‌وه‌ی که گۆڕاوه. له‌کاتێکدا نه‌گۆڕابوو، ته‌نیا له خۆنواندن ماندوو بووبوو.
کێشه‌ی سه‌ره‌کی سێکسیزم ئه‌وه‌یه له‌بری ئه‌وه‌ی قبووڵی بکات ئێمه چین، پێمانده‌ڵێت ((ده‌بێت)) چی بین. بیربکەرەوە لەوەی چه‌ند خۆشبه‌ختتر و ئازادتر ئه‌بووین ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانییه سێکسیزیمیه‌کان له‌سه‌ر شانمان نه‌بوونایه.