بەشی چوارەم
چی ماماندا نگۆزی ئادیچێ
لە فارسییەوە: ئارام ڕه‌شید
بێگومان کچان‌و کوڕان له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه جیاوازن، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه له‌م جیاوازییانه‌دا زیاده‌ڕۆیی ده‌کات و پاشان ده‌ست ده‌کات بەوەی گریمانه‌کان بە واقیع بکات. چێشتلێنه‌رێک بهێننه پێشچاوی خۆتان. له‌مڕۆدا زۆربه‌ی کاره‌کانی ماڵه‌وه وه‌ک: پاککردنه‌وه‌و چێشتلێنان له‌سه‌رشانی ژنانه. به‌ڵام بۆچی؟ ئایا به جیناتی چێشتلێنه‌رییه‌وه دێنه دونیاوه، یاخۆ به‌درێژایی ساڵان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا به‌وجۆره په‌روه‌رده ده‌کرێن که چێشتلێنان به‌ئه‌رکی خۆیان بزانن؟ ده‌مویست بڵێم به جیناتی چێشتلێنه‌رییه‌وه له دایک ده‌بن، به‌ڵام بیرمکه‌وته‌وه، به‌ناوبانگترین چێشتلێنه‌ره‌کانی دونیا (که نازناوی سه‌رچێشتلێنه‌رییان پێدراوە) پیاون.
بیر له داپیره‌م ده‌که‌مه‌وه که ژنێکی دیاربوو. بیر له‌و ده‌که‌مه‌وه و هه‌میشه سه‌رسامم به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر له‌گه‌نجێتیدا هه‌لومه‌رجێکی وه‌ک ئه‌و پیاوانه‌ی سه‌رده‌می خۆی هه‌بوایه، به‌کوێ ده‌گه‌یشت. له‌مڕۆدا به‌هۆی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له‌سیاسیه‌ت و یاساکاندا کراون، ژنان هه‌لومه‌رجێکی باشتریان هه‌یه له‌چاو سه‌رده‌می داپیره‌مدا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، هه‌ڵسوکه‌وت و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه.
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌په‌روه‌رده‌کردنی مناڵه‌کانماندا تیشک بخەینە سه‌ر ((توانا))کانیان، نه‌وه‌ک ((ڕه‌گه‌ز))یان؟ چی ده‌بێت ته‌رکیز له‌سه‌ر ((حه‌ز))یان بکه‌ین، نه‌وه‌ک ((ڕه‌گه‌ز))یان؟
***
خێزانێک ده‌ناسم کوڕ و کچێک‌یان هه‌یه، لە تەمەندا ساڵێک جیاوازییان هەیە. هه‌ردووکیان زۆر زیره‌کن. کاتێک کوڕه‌که برسی ده‌بێت، دایک و باوکه‌که به‌کچه‌که ده‌ڵێن: ((هه‌سته ماکارۆنی بۆ براکه‌ت لێبنێ.)) کچه‌که حه‌زی له ماکارۆنی لێنان نییه، به‌ڵام چونکه کچه هیچ چارێکی تری نییه. چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ردووکیانیان فێری چێشتلێنان بکردایه؟ چێشتلێنان له‌ژیاندا کارامه‌ییه‌کی زۆر به که‌ڵکه. هه‌رگیز تێنه‌گه‌یشتم چۆن ده‌توانرێ توانای خۆراکپێدانی که‌سێک که هێنده گرنگه، بخرێته ئه‌ستۆی ئه‌وانی تر.
ژنێک ده‌ناسم خوێندن و کاری خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی یه‌کێکه. کاتێک له‌سه‌ر کار ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، ژنه‌که زۆربه‌ی کاره‌کانی ماڵه‌وه ده‌کات، ڕووداوێک که له‌نێو زۆر خێزاندا ڕووئه‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رسامم ده‌کات ئه‌وه‌یه که ((هه‌رکات)) پیاوه‌که دایبی منداڵه‌که ده‌گۆڕێت ژنه‌که ((سوپاس))ی ده‌کات. بۆچی نابێت به‌لای ئه‌م ژنه‌وه ئاسایی بێت که پیاو ده‌بێت له‌چاودێریکردنی مناڵه‌که‌ی ((خۆی))دا به‌شداری بکات؟
***
هه‌وڵئه‌ده‌م زۆربه‌ی ئه‌و وانه ره‌گه‌زییانه‌ی له‌کاتی گه‌وره‌بووندا نائاگا فێریان بووم، بیرخۆمیان بەرمەوە. به‌ڵام هه‌ندێک کات له به‌رامبه‌ر چاوه‌ڕوانیی سێکسیزم هه‌ست به‌لاوازیی ده‌که‌م.
یه‌که‌مین جار که له‌زانکۆ وانەی نوسینم خوێند، نیگه‌ران بووم. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ی که بڕیاربوو له وانه‌که‌دا بیانڵێمه‌وه، چونکه بۆ وانەکە ئاماده بووم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چێژم له‌و وانه‌یه وه‌رده‌گرت که ده‌مگوته‌وه. نیگه‌رانی ئه‌وه‌بووم چی له‌به‌ر بکه‌م. ده‌مویست به‌جدی وه‌رمبگرن.
ده‌مزانی مادام ((ژن))م، ده‌بێت خۆم بسه‌لمێنم. نیگه‌رانی ئه‌وه بووم که ئه‌گه‌ر زۆر ژنانه ده‌ربکه‌وم، به‌جدی وه‌رنەگیرێم. به‌ڕاستی حه‌زم ده‌کرد سووراوه ئاڵه‌که‌م بکه‌م و ته‌نووره چین چینه کچانه‌که‌م بپۆشم، به‌ڵام بڕیارمدا ئه‌مکاره نه‌که‌م. له‌بری ئه‌وه چاکه‌ت و پانتۆڵێکی پیاوانه‌ی زۆر جدی و زۆر ناشرینم له‌به‌رکرد.
واقیعیه‌تی غه‌مئامێز ئه‌وه‌یه که کاتێک ده‌گاته سه‌ر ڕواڵه‌ت، ستانداردی ئێمه پیاوانن. زۆرێک له ئێمه وا بیرده‌که‌ینه‌وه هه‌رچی که‌متر ژنانه ده‌ربکه‌وین، زیاتر حسابمان بۆ ده‌کرێت. ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ڕوات بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کارەکەی، هه‌رگیز نیگه‌رانی به جدی گرتنی نییه به‌هۆی پۆشاکه‌کانیه‌وه، به‌ڵام ژن نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه.
خۆزگه ئه‌و رۆژه، ئه‌و چاکه‌ت و پانتۆڵه ناشرینه‌م نه‌پۆشیایه. ئه‌گه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌ی ئێستا هه‌مه ئه‌وسا ده‌مبوو، خوێندکاره‌کانم زیاتر که‌ڵکیان له‌وانه‌کانم وه‌رده‌گرت. چونکه له‌گه‌ڵ خودی واقیعیم نزیکتر و ئاسووده‌تر ده‌بووم.
فێربووم که داوای لێبوردن بۆ ژنێتیم نه‌که‌م. ده‌مه‌وێت به‌هه‌موو ژنێتیمه‌وه ڕێزم لێبگیرێت چونکه شایانی ئه‌وه‌م. حه‌زم له‌سیاسه‌ت‌و مێژووه و خۆشحاڵم ئه‌گه‌ر دەر‌باره‌ی بیروبۆچوونی جیاواز قسه‌بکه‌م. من کچانه‌م و به‌خۆشحاڵیه‌وه وەک کچێک خۆم دەردەخەم. حه‌زم له پێڵاوی پاژنه به‌رزە و سووراو ده‌که‌م. زۆرخۆشه پیاو یان ژن وه‌سفت بکەن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بمه‌وێت راستگۆ بم، ئه‌و وه‌سفه‌ی لە ژنێکی شیک و به‌سه‌لیقه‌وه وه‌ریده‌گرم، خۆشحاڵترم ده‌کات. به‌ڵام من زۆربه‌ی کات ئه‌و پۆشاکانه ده‌پۆشم که پیاوان په‌سه‌ندی ناکه‌ن، یاخۆ تێیناگه‌ن، له به‌ریانده‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زم لێیانه و هه‌ستێکی خۆشم هه‌یه تیایاندا. ((نیگای واق وڕماوی)) پیاوێک ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانم زۆر ڕێکه‌وته.
***
سێکسیزم بابه‌تێکی ساده نییه بۆ گفتوگۆ. خه‌ڵک بێتاقه‌ت ده‌کات، زۆربه‌ی وروژێنه‌ره. هه‌م ژنان و هه‌م پیاوان له به‌رامبه‌ر گفتوگۆ دەربارەی سێکسیزم به‌رگری ده‌که‌ن و زۆرینە‌ی کات به‌خێرایی ئینکاریی له‌گرفته سێکسیزمییه‌کان ده‌که‌ن چونکە بیرکردنه‌وه له‌گۆڕینی ره‌وشی ئێستا هه‌میشه ناخۆشه.
زۆرکه‌س ده‌پرسن: ((بۆچی فێمینیست؟ بۆچی ناڵێی بڕوات به‌مافی مرۆڤه له‌حاڵه‌ته گشتییه‌که‌یدا، یان شتێک له‌و بابه‌ته؟)) له‌به‌رئه‌وه‌ی به بۆچوونی من هه‌ڵه‌یه. به‌دڵنیایه‌وه فێمینیزم به‌شێکه له مافی مرۆڤ له‌حاڵه‌ته گشتییه‌که‌یدا، به‌ڵام به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئاڵۆز و ناڕوونی ((مافی مرۆڤ)) ئینکاریکردنه له کێشه‌یه‌کی ده‌ستنیشان کراوی تایبه‌ت به سێکسیزم. رێگایه‌که بۆ پیشاندانی ئه‌وه‌ی که ئه‌وه ژنان نه‌بوون به‌درێژایی سه‌ده‌کان له‌نێو کۆمه‌ڵگه دووره‌په‌رێزخراون. ڕێگایه‌که بۆ ئینکاریکردنی ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی سێکسیزم، به‌تایبه‌ت ژنان ده‌کاته ئامانج. کێشه له مرۆڤ بووندا نه‌بووه، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له ((ژن بوون))دایه. به‌درێژایی سه‌ده‌کان، دونیا مرۆڤه‌کانی کردووه به دوو به‌شه‌وه، پاشان تا ئه‌و جێیه‌ی ڕۆیشتووه‌ته پێش، که حسابی بۆ یه‌کێک له‌و به‌شانه نه‌کردووه و زوڵمی لێکردووه. چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر نییه، که رێگەچاره ئه‌وه‌یه ده‌بێت مه‌سه‌له‌که به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بناسرێت.
گروپێک له‌پیاوان به‌رامبه‌ر بیرۆکه‌ی فێمینیزم هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌که‌ن. من پێموایه هۆکاری ئه‌و هه‌سته نه‌بوونی پارێزراوی کوڕانه که له ده‌ره‌نجامی شێوازی په‌روه‌رده‌کردنیاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر وه‌ک پیاوێک ((سه‌رۆک)) نه‌بن، پیاوێتی و نرخیان ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.
***
ڕه‌نگه هه‌ندێک له‌پیاوان بڵێن: ((زۆیش باشه، زۆریش سه‌رنجڕاکێشه، به‌ڵام من هه‌رگیز به‌وجۆره بیر ناکه‌مه‌وه، من ته‌نانه‌ت بیر له ڕه‌گه‌ز ناکه‌مه‌وه.))
دیاره هه‌ر به‌مجۆره‌یه.
ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌کێشه‌که. زۆرێک له‌پیاوان چالاکانه بیر له سێکسیزم ناکه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت لێی تێناگه‌ن. زۆرێک له‌پیاوان وه‌ک هاوڕێی خۆشه‌ویستم "لۆی" ده‌ڵێن: ((ڕه‌نگه له‌ڕابردوودا بارودۆخ خراپ بووبێت، به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێک گۆڕاوه و باش بووه.)) زۆربه‌ی پیاوان هیچ کارێک ناکه‌ن بۆ گۆڕینی ره‌وشه‌که. هه‌رگیز بیرت له‌وه کردووه‌ته‌وه که تۆ پیاویت و ده‌ڕۆیته نێو ڕێستورانتێکه‌وه و گارسۆنه‌که ته‌نیا به‌خێرهاتنی تۆ ده‌کات، لێی بپرسیت: ((بۆچی به‌خێرهاتنی ئه‌م خانمه‌ت نه‌کرد؟)) ده‌بێت پیاوانیش له‌سه‌رجه‌م ئه‌م ڕه‌وشه به ڕواڵه‌ت ورد و ناچیزانه‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
چونکه قسه‌کردن له‌مه‌ڕ سێکسیزم هه‌ندێکجار ناخۆش ده‌بێت، ڕێگای ئاسان بۆ کۆتاییپێهێنانی دروست بووه.
گروپێک بیرۆکه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و مه‌یموونه‌کان ده‌هێننه پێشه‌وه که چۆن مه‌یمونی مێ کڕنوش بۆ مه‌یمونی نێر ده‌بات و له‌و قسانه. به‌ڵام قسه‌که لێره‌دایه که ئێمه عه‌نته‌ر و مه‌یمون نین! مه‌یمونه‌کان به‌سه‌ر دره‌خته‌کانه‌وه ده‌ژین و کرم ده‌خۆن به‌ڵام ئێمه بەو جۆرە ناژین.
هەندێک هەیە ده‌ڵێن: ((به‌ڵام ئه‌ی پیاوانی هه‌ژار؟ ئه‌وانیش بارودرخێکی خراپیان هه‌یه.)) ئه‌مه‌ش راسته.
به‌ڵام بابه‌ته‌که ئه‌وه نییه، سێکسیزم و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی دوو بابه‌تی جیاوازن. پیاوانی هه‌ژار هێشتاکه خاوه‌ن باشییه‌کانی پیاوبوونن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش نه‌بن. به قسه‌کردن له‌گه‌ڵ پیاوانی ڕه‌ش پێست زانیم ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان چۆن کار ده‌که‌ن و گروپه جیاوازه سته‌مدیده‌کان تا چه‌ند ده‌توانن به‌رامبه‌ر یه‌کتری کوێربن. خه‌ریکبوو باسی سێکسیزمم ده‌کرد که پیاوێک گوتی: ((بۆچی هه‌میشه وه‌ک ((ژن))ێک باسی ئه‌زموونه‌کانت ده‌که‌یت؟ بۆچی وه‌ک مرۆڤێک قسه ناکه‌یت؟)) ئه‌م پرسیارانه بیانوویه‌کن بۆئه‌وه‌ی که‌سه‌که ناچاربکه‌ن باس له ئه‌زموونه دیاریکراوه‌کانی نه‌کات. ئاشکرایه که من مر‌ۆڤم، به‌ڵام زۆر ڕووداوی تایبه‌ت ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه به‌سه‌رم دێت، که ژنم. هه‌مان پیاو هه‌میشه ده‌رباره‌ی ئه‌زموونه‌کانی وه‌ک ((پیاوێکی ڕه‌ش پێست)) قسه ده‌کات. (ده‌بوو پێمگوتبا بۆچی له‌مباره‌یه‌وه له‌بری ((پیاوێکی ڕه‌ش پێست)) وه‌ک مرۆڤێک باسی ئه‌زموونه‌کانی ناکات؟)
که‌وایه ئه‌مه گفتووگۆیه دەربارەی سێکسیزم. ڕه‌نگه هه‌ندێک که‌س بڵێن: ((به‌ڵام ژنان ده‌سه‌ڵاتی واقیعییانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی ناوگه‌ڵ!)) (ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نه‌یجیرییه که ده‌رباره‌ی ئه‌و ژنانه به‌کاردێت که سوود له‌ژنێتیان وه‌رده‌گرن تاوه‌کو بگه‌ن به‌و شتانه‌ی که له پیاوانیان ده‌وێت.) به‌ڵام ((ده‌سه‌ڵاتی ناوگه‌ڵ)) له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵات نییه چونکه ژنێک که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی نییه، ته‌نیا رێگایه‌کی دۆزیوه‌ته‌وه تا ده‌سه‌ڵاتی که‌سێکی تر به‌کاربهێنێت. چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه له‌سه‌رخۆی نه‌بێت، نه‌خۆش بێت، یاخود ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی کاتی توانای سێکسکردنی نه‌بێت؟
هه‌ندێک ده‌ڵێن ده‌بێت ژنان گوێڕایه‌ڵی پیاوان بن چونکه ئه‌مه کولتووری ئێمه‌یه، به‌ڵام کو‌لتوور به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه. من دوو خوشکه‌زای جوانی دووانه‌ی 15 ساڵانم هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م خوشکه‌زایانه‌ی من دووسه‌د ساڵ پێشتر له‌دایک ببوونایه، ده‌یانکوشتن. چونکه سه‌د ساڵ پێش ئێستا کولتووری "ئه‌یگبۆ" له دایکبوونی دووانه‌کانی به‌کارێکی شه‌یتانیی ده‌زانی. له‌ئێستادا شتێکی له‌مجۆره له‌مێشکی "ئه‌یگبۆکان"دا، ته‌سه‌ورنه‌کراوه.
سوودی کو‌لتوور چییه؟ کو‌لتوور له‌کۆتاییدا بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی میله‌تێکه. له‌خێزانی ئێمه‌دا، من له‌هه‌مووان زیاتر حه‌زم بۆ مێژووی ئه‌وه‌ی که ئێمە کێین و دابونه‌ریت و سه‌رزه‌مینی پێشینانمان چۆن بووە، هه‌یه. براکانم به‌هیچ جۆرێک حه‌زیان له‌و باسانه نییه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، من ناتوانم له‌گفتوگۆکاندا به‌شداری بکه‌م چونکه کولتووری ""ئه‌یگبۆ" ئه‌م ئیمتیازه‌ی ته‌نیا بۆ پیاوان له‌به‌رچاو گرتووه و ته‌نیا پیاوانی خێزان ده‌توانن له کۆبوونه‌وه گرنگه‌کانی خزماندا ئاماده‌ییان هه‌بێت، که بڕیاری تێدا ده‌درێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی من ته‌نیا ئه‌ندامی خێزانه‌که‌مم که حه‌زم له‌و بابه‌تانه هه‌یه، ناتوانم به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وانه بکه‌م، ناتوانم به‌فه‌رمی ڕای خۆم دهر‌بڕم، چونکه ژنم!
کو‌لتوور خه‌ڵک دروست ناکات. خه‌ڵک کو‌لتوور دروست ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر بینینی ژن وەک مرۆڤ له کولتووری ئێمه‌دا نەبێت، کەواتە ده‌بێت کارێک بکه‌ین، ببێت به کولتوورمان.
***
زۆرکات بیر لە "ئۆکۆلوما"ی هاوڕێم ده‌که‌مه‌وه. ئومێده‌وارم ڕۆحی ئه‌و و ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌کاره‌ساتی هه‌وایی ((سوسۆلیسۆ)) گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ئارامیدا بێت. هه‌موومان "ئۆکۆلوما"مان خۆشده‌ویست، هه‌میشه‌ش له‌یادمان ده‌بێت. ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ق بوو که چه‌ندین ساڵ پێشتر به‌منی وت تۆ فێمینیست. بەڵێ من فێمینیستم!
هه‌ر ئه‌وکاته‌ی له‌ناو فەرهەنگەکاندا بۆ ئه‌و وشه‌یه گه‌ڕام نووسرابوو: ((فێمینیست: که‌سێک که بڕوای به یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی و ئابووری نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز هه‌بێت.))
به‌وجۆره‌ی که بیستوومه نه‌نکی دایکیشم فێمینیست بووه. له‌ماڵی ئه‌و پیاوه هه‌ڵدێت که حه‌زی نه‌کردووه شووی پێ‌بکات، پاشان شوو به‌و که‌سه ده‌کات که خۆشی ویستووه. هه‌رکات ویستویانه له‌مافی ڕه‌وای خۆی بێبه‌ری بکه‌ن، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و ده‌نگی خۆی گه‌یاندووه‌ته گوێچکه‌ی هه‌مووان. ئه‌و بچووکترین زانیاری له‌سه‌ر وشه‌ی ((فێمینیست)) نه‌بووه و پێی ئاشنا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ئه‌و فێمینیست نه‌بووه. که‌سانێکی زیاتر له‌ناو ئێمه‌دا ده‌بێت له‌و وشه‌یه سوودمه‌ند ببن. باشترین فێمینیست که ده‌یناسم، "کین"ی برامه. ئه‌و گه‌نجێکی میهره‌بان و قۆز‌و زۆر پیاوانه‌یه.
پێناسه‌ی شه‌خسی من بۆ فێمینیست ئه‌مه‌یه: ((فێمینیست که‌سێکه بڵێت سێکسیزم له‌گه‌ڵ ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بۆی کراوه کێشه‌ی هه‌یه‌و ئێمه ده‌بێت ڕاستی بکه‌ینه‌وه، ده‌بێت باشتر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین.))
((هه‌موو))مان، ژن‌و پیاو، ده‌بێت باشتر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین.
*
*
چی ماماندا نگۆزی ئادیچی؟
چی ماماندا نگۆزی ئادیچێ نووسه‌ری نه‌یجیریایی، نووسینه‌کانی بۆ زیاتر له سی زمان وه‌رگێڕدراون و له بڵاوکراوه جیاوازه‌کانی وه‌ک نیویۆرکه‌ر، گرانتا، فاینانشاڵ تایمز بڵاوکراونه‌ته‌وه. ئادیچێ خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه، له‌وانه‌ش: (گوڵه هێرۆی وه‌نه‌وشه‌یی، نیوه‌ی خۆری زه‌رد، ئه‌مریکانا، ئه‌و شته‌ی ده‌وری گه‌ردنت) که براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیاواز بوون. ئه‌و ئێستا له‌هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریکا و نه‌یجیریا ده‌ژی.